فراکسیۆنى گۆڕان له‌به‌غدا: داوامان کردووه گۆڕان له حکومه‌ت بکشێته‌وه
" ئاماده‌ین ده‌ستبه‌جێ ده‌ستله‌کاربکێشینه‌وه ئه‌گه‌ر گۆڕان له حکومه‌تى هه‌رێم بکشێته‌وه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند که به هه‌ست کردن به نیگه‌رانییه‌کانى هاوڵاتیان داوایان کردووه بزوتنه‌وه‌که‌یان له حکومه‌تى هه‌رێم بکشێته‌وه‌و ده‌شڵێن:" ئاماده‌ین ده‌ستبه‌جێ ده‌ستله‌کاربکێشینه‌وه ئه‌گه‌ر بڕیار به‌ده‌ستدانى ئێستاى گۆڕان بڕیار بده‌ن له حکومه‌تى هه‌رێم بکشێته‌وه".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق:
دوا به‌دواى کۆبونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتیمانیى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له رۆژى 5/ 9/ 2020 فراکسیۆنى گۆڕان به ئاماده‌بونى تێکراى ئه‌ندامه‌کانى له شارى به‌غدا کۆبوه‌وه و تیایدا ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه ئاراسته‌ى رایگشتیى و جه‌ماوه‌رى گۆڕانخوازى کوردستان ده‌کات :
یه‌ک: جه‌خت له‌سه‌ر ناوه‌رۆکى راگه‌یه‌ندراوى پێشوى فراکسێۆن له ۸/۲٠ ده‌که‌ینه‌وه و دوپاتى ده‌که‌ینه‌وه که کابینه‌یه‌ى (نۆ)ى حکومه‌تى هه‌رێم شکستى خواردوه و ئه‌جێنداکانى دژى خه‌ڵک و فه‌رمانبه‌ران و ئازادیخوازانه و ده‌بێ گۆڕان لێى بکشێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌یش که به‌ناوى رێکخه‌رى گشتیى له‌ناو جڤات و به ناره‌سمیى بڵاوکراونه‌ته‌وه و گوایه داواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئێمه‌ى کردوه، ده‌مانه‌وێ به رونى رایبگه‌یه‌نین که ئیمه ئه‌گه‌رچى نوێنه‌رى هه‌ڵبژێردراوى خه‌ڵکین و به دامه‌زراندن پۆستمان وه‌رنه‌گرتوه، به‌ڵام هه‌مومان ئاماده‌ین ده‌ستبه‌جێ ده‌ستله‌کاربکێشینه‌وه ئه‌گه‌ر بڕیار به‌ده‌ستانى ئێستاى گۆڕان بڕیار بده‌ن له حکومه‌تى هه‌رێم بکشێنه‌وه و رێکخه‌ر و خانه جێگه‌کانیان بۆ خه‌ڵکى شایسته چۆڵبکه‌ن، هیچ کام له ئێمه‌ش چاومان له هیچ پۆستێکى حزبیى و حکومى و په‌رله‌مانى نیه و وه‌ک گۆڕانخوازێکى ئاسایى ده‌مێنینه‌وه، به‌ڵام له هه‌ر پێگه و جێگه‌یه‌کدا بین داکۆکى سه‌رسه‌خت له‌و فکر و بنه‌ما سه‌ره‌تاییانه ده‌که‌ین که گۆڕانمان بۆ دامه‌زراند.
دو: نیگه‌رانین له‌و ئاسته نزمه له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى فراکسێۆنى گۆڕان که له کۆبونه‌وه‌ى جڤاتدا کراوه و، جێگه‌ى هه‌ڵوه‌سته‌ى جدیمانه له‌برى لێپرسینه‌وه له تیمى گۆڕان له حکومه‌ت به‌تایبه‌ت له پرسى لێبرینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران که سیستمێکى زۆره‌ملێى نایاساییه و سه‌پێنراوه، به‌ڵام له برى ئه‌وه په‌لامارێکى ئاست نزمى فراکسێۆنه‌که‌ى ئێمه دراوه که سه‌رسه‌ختانه داکۆکى له ماف و موچه و ژیانى هاوڵاتیان له هه‌رێم و به‌غدا ده‌کات و راستگۆیانه به‌رگرى له پره‌نسیپه‌کانى گۆڕان ده‌کات.
سێ: ئێمه به هه‌ستکردن به نیگه‌رانیى خه‌ڵک داوامان کردوه که گۆڕان له حکومه‌ت بکشێته‌وه، ئه‌مه‌شمان به به‌یاننامه و روبه‌ڕوش له کۆبونه‌وه‌ى جڤات دوپاتکردۆته‌وه، به‌ڵام بێ هیچ ده‌نگدان و راپرسى و رێزگرتنێک له‌و داوایه، وته‌بێژى گۆڕان مانه‌وه‌ى گۆڕ‌انى له حکومه‌ت راگه‌یاند و شیوازى مامه‌ڵه‌که‌شیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى فراکسێۆن ده‌رخه‌رى داخستنى ده‌رگاى گفتوگۆیه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه و ئه‌مه‌ش وایکرد که په‌یوه‌ندیه‌کانمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌ڵپه‌سێردرێت.
چوار: فراکسێۆنى گۆڕان له کۆبونه‌وه‌که‌یدا جه‌ختى له چه‌ند پرسێک کرده‌وه که چالاکانه کاریان له‌سه‌ر ده‌کات وه‌ک پرۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵه‌کانى ۲٠۲٠ و ۲٠۲۱ و ، یاسا هه‌ستیاره‌کانى وه‌ک هه‌ڵبژاردن و دادگاى فیدراڵی.
هه‌روه‌ک فراکسێۆن به دواداچونى ته‌واو ده‌کات بۆ پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و شایسته داراییه‌کانى جوتیاران و هه‌مو ئه‌و مافه‌ده‌ستوریانه‌ى که هه‌رێم هه‌یه‌تی.
ده‌مانه‌وێ رونبێ کارى له پێشینه‌ى ئێمه ئه‌وه‌یه داکۆکى له خه‌ڵک و ده‌نگده‌رى خۆمان بکه‌ین له سه‌ر ئاستى عێراق، به‌ڵام له هه‌مانکاتیشدا له هه‌رێم شه‌ر له‌سه‌ر گه‌یشتنى ئه‌و ماف و شایستانه به هاوڵاتیان ده‌که‌ین و له به‌غدا و هه‌ولێر چاوپۆشى له هیچ گه‌نده‌ڵى و به‌فیرۆدانێک ناکه‌ین.
فراکسێۆنى گۆڕان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
۷ى ئه‌یلولى ۲٠۲٠

