قۆناغى دووه‌مى بایۆمه‌ترى ده‌ستیپێکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى قۆناغى دووه‌مى لیژنه‌ى باڵاى بایۆمه‌تریى ئه‌نجامدرا و تێیدا لیژنه‌یه‌ک بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى فره‌مووچه‌یى نایاسایى پێکهێنراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ى ئه‌یلولى 2020 کۆبوونه‌وه‌که به سه‌رپه‌رشتیى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و به‌شداریکردنى وه‌زیرى دارایى و ئابوورى بوو و تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى جێبه‌جێکردنى قۆناغى دووه‌مى بایۆمه‌ترى کرا به ئاڕاسته‌ى به‌رجه‌سته‌کردنى حکومه‌تى ئه‌لیکترۆنى به سوودوه‌رگرتن له ته‌کنه‌لۆژیاى زانیارى له به‌ڕێوه‌بردنى داموده‌زگاکانى حکومه‌ت و فراونکردنى پرۆگرامه‌که تا بواره‌کانى دیکه‌ش بگرێته‌وه و ببێته یارمه‌تیده‌رێکى سه‌ره‌کى بۆ جێبه‌جێکردنى کرداره‌کى چاکسازى و به ئه‌لیکترۆنیکردنى داموده‌زگاکانى حکومه‌ت و ھێنانه کایه‌ى شێوازێکى نوێى خزمه‌ت و حوکمڕانیى دروست.
هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه بڕیاریدا لیژنه‌یه‌ک بۆ به‌رده‌وامیدان به پاککردنه‌وه‌ى لیستى مووچه‌خۆران و یه‌کلا‌کردنه‌وه‌ى فره‌مووچه‌ى نایاسایى پشتبه‌ستوو به یاسایى چاکسازى پێکبھێنرێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فه‌رمانگه‌ى ھه‌ماھه‌نگى و به‌دواداچوون و فه‌رمانگه‌ى ته‌کنه‌لۆژیاى زانیارى و وه‌زاره‌تى دارایى بۆ جێبه‌جێکردنى به‌م ئه‌رکه راسپێردران.
جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا به ره‌چاوکردنى رێکاره یاساییه‌کان ده‌ست به تۆمارکردنى ئه‌و مووچه‌خۆره شایستانه بکرێت، که هێشتا له سیسته‌مى بایۆمه‌ترى تۆمار نه‌کراون. ھه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، بڕیاردرا وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ئاسانکارى له پرسى تۆمارکردن و دیاریکردنى فه‌رمانبه‌رانى تۆمارکردن بکات، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نیا ئه‌و مووچه‌خۆرانه تۆمار بکرێن، که یاسایین و تۆمارنه‌کراون و بڕیار له‌سه‌ر تۆمارکردنیان ده‌درێت.
باش کۆتاییھاتنى قۆناغى یه‌که‌مى بایۆمه‌تری، به تۆمارکردنى مووچه‌خۆرانى ھه‌رێمى کوردستان له سیسته‌مێکى ئه‌لیکترۆنى ناوه‌ندیدا، لیژنه‌ى باڵا ده‌ستى به جێبه‌جێکردنى قۆناغى دووه‌مى سیسته‌مه‌که کرد.

