وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم گه‌یشته به‌غدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق، ئه‌مڕۆ جارێکی‌تر وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم گه‌یشته‌وه به‌غدا به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى و بڕیاره گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه‌ى ساڵى داهاتوو بکه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ى ئه‌یلولى 2020 وه‌فدى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت به ئامانجى سه‌ردانه‌کش به‌رده‌وامیدانه به کۆبوونه‌وه‌کانى نێوان ھه‌رێم و به‌غدا، که تا ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته رێککه‌وتنێکى نوسراو و فه‌رمى.
پرسى ناردنى بودجه‌ى مووچه‌خۆران، هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم، داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌کانى هه‌رێم، بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى ٢٠٢١، سه‌ره‌کیترین بابه‌تى کۆبوونه‌وه‌کانى هه‌رێم و عێراق ده‌بن.
پێشتر سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که کۆبونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت تا گه‌یشتن به‌رێککه‌وتنێکى گشتگیر که له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوولادا بێت.

