له هه‌ولێر 65 هه‌زار پارچه زه‌وى تاپۆ کراون

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى شاره‌وانى هه‌ولێر رایگه‌یاند، دواى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ تاپۆکردنى زه‌وى و خانوه‌کانى کارت، پڕۆسه‌ى تاپۆکردنیان ده‌ستپێکردوه و تا ئێستاش 65 هه‌زار زه‌وى کارت کراونه‌ته تاپۆ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ى ئه‌یلولى 2020 عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د، سه‌رۆکى شاره‌وانى هه‌ولێر رایگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم له دانیشتنى 5-5-2020 تایبه‌ت به گۆڕینى زه‌ویه کارته‌کان بۆ سه‌نه‌د، ئێمه له هه‌مان رۆژ هه‌ڵساین به دروستکردنى لێژنه‌کانى پێویست که هاوبه‌شن له سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى تۆمار کردنى خانوبه‌ره و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى کشتوکاڵ".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، کۆبونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ى به ئاسانترین شێوه کاره‌کان بۆ هاوڵاتیان رایى بکه‌ین و له ئێستادا هه‌موو لیژنه‌کان ده‌ستبه‌کارن و ژماره‌ى کارته‌کان 125هه‌زار کارته، تا ئێستاش 65 هه‌زار کارتیان بۆ سه‌ند گواستوه‌ته‌وه، که رۆژانه‌ش هاوڵاتایان سه‌ردانى سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر، به‌شى موڵکایه‌تى ده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستى رایى کردنى مامه‌ڵه‌کانیان.
هاوکات، سه‌رۆکى شاره‌وانى هه‌ولێر جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئه‌و 60 هه‌زار کارته‌ى که ماوه له داهاتودا ته‌واوى ده‌که‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن، "هاوڵاتیان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که هه‌مو کارته‌کان بۆ سه‌نه‌د ده‌گوازینه‌وه، به‌منزیکانه هه‌وڵده‌ده‌ین کۆى گشتى مامه‌ڵه‌کانى هاوڵاتیان کۆتایى پێبێت".

