ئه‌مڕۆ پاڵێوراوێک له شوێنى سۆران عومه‌ر سوێند ده‌خوات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ په‌ڕله‌مانى کوردستان کۆده‌بێته‌وه و خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ چه‌ند پێشنیازه یاسایه‌ک ده‌کات وپاڵێوراوێک له شوێنى سۆران عومه‌ر سوێند ده‌خوات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ى ئه‌یلولى 2020 ده‌سته‌ى سه‌رۆکایتى په‌رله‌مانى کوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا به‌رنامه‌ى کارى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى بڵاوکرده‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، له بڕگه‌ى یه‌که‌م په‌ڕله‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه یاساى ماف و ئه‌رکى نه‌خۆش له هه‌رێمى کوردستان و له بڕگه‌ى دووه‌میش چه‌ند مادده و بڕگه‌یه‌کى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده‌ى هۆشبه‌رو کارتێکاره عه‌قڵییه‌کان پێداچوونه‌وه تێدا ده‌کرێت و ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه روونکراوه‌ته‌وه که له بڕگه‌ى سێیه‌میى کۆبوونه‌وه‌که‌دا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه یاساى له ئه‌ستۆکردنى فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمى کوردستان-عیراق ده‌کرێت و هاوکات په‌ڕله‌مانى کوردستان پاڵێوراو عومه‌ر عه‌بدوڵڵا فه‌تاح له شوێنى ئه‌ندامى په‌ڕله‌مانى ده‌ستله‌کارکێشاوه سۆران عومه‌ر سه‌عید سوێندى یاسایى ده‌خوات.

