کازمى بڕیارى دامه‌زراندنى بۆ ده‌رچووانى به‌شه پزیشکییه‌کان ده‌رکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له چه‌ند فه‌رمانێکى وه‌زاره‌تیدا، حکومه‌تى عێراق له رێگه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه ده‌رچووانى کۆلێژى پزیشکى و پزیشکى ددان و ده‌رمانساز و چه‌ند به‌شێکى تر‌ى راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق فه‌رمانى وه‌زاره‌تى بۆ دامه‌زراندنى ده‌رچووانى به‌شه‌پزیشکییه‌کانى ساڵى 2018-2019 خولى یه‌که‌م و دووه‌م و ساڵانى پێشتر بڵاوکرده‌وه و ئه‌و ده‌رچووانه به‌سه‌ر پارێزگاکانى عێراقدا دابه‌شکراون.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د موللا ته‌ڵاڵ، وته‌بێژى سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاندبوو که، "ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى نیشانداوه له‌سه‌ر دامه‌زراندنى ده‌رچووانى به‌شه‌کانى پزیشکى و بواره‌کانى دیکه‌ى ته‌ندروستی."
هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه ئه‌و ده‌رچووانه‌ى به‌شه‌کانى پزیشکى و ته‌ندروستى که بڕیارى دامه‌زراندنیان دراوه، دواى په‌سه‌ندکردنى یاساى بودجه‌ى گشتی، ده‌ست به خزمه‌تکردن ده‌که‌ن.

