گفتوگۆکان له‌باره‌ى بودجه‌وه ده‌ستى پێ‌کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌فدێکى حکومه‌تى هه‌رێم گه‌یشتنه به‌غدا و دانوساندن و گفتوگۆ له‌باره‌ى بودجه‌ى ساڵى داهاتوو گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت.
هه‌رچه‌نده حکومه‌تى عێراق و هه‌رێم رێککه‌وتوون له‌به‌رانبه‌ر ناردنى 320 ملیار دینارى مانگانه‌دا نیوه‌ى داهاتى گومرگه‌کان ره‌وانه‌ى به‌غدا بکرێته‌وه، به‌ڵام هێشتا رێککه‌وتنه‌که به نوسراو به فه‌رمى نه‌کراوه‌و ته‌نها له‌رێگه‌ى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونى هه‌ردوو سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌نجامدراوه.
بڕیاره سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو حکومه‌تى عێراق پڕۆژه بودجه‌ى 2021 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بکات، هه‌رێمیش ده‌یه‌وێت پێش گه‌یشتنى پڕۆژه‌که به په‌رله‌مان گفتوگۆکانى له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌کلایبکاته‌وه..

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
