سه‌میر هه‌ورامى: لیژنه‌ى هاوبه‌ش بۆ پڕۆژه‌ى بودجه‌ى 2021 دروست ده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هه‌ردوو وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق له‌یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى نێوانیاندا رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند و لاوه‌کى دروست بکرێن بۆ چڕکردنه‌وه‌ى گفتوگۆکان له‌باره‌ى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان و گه‌یشتن به رێککه‌وتن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ى ئه‌یلولى 2020 وه‌فدی حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگری سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، گه‌یشته به‌غدا به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى دانوستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق له‌باره‌ى گه‌یشتن به رێککه‌وتنى درێژخایه‌ن و یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ وه‌فدى باڵاى حکومه‌ت به سه‌رۆکایه‌تى عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى و جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌نجام دا.
سه‌میر هه‌ورامى وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، رایگه‌یاند که "له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا پرسى شایسته داراییه‌کانى ھه‌رێم و چۆنییه‌تى جێگیرکردنیان له پڕۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 گفتوگۆى له‌سه‌ر کراوه".
سه‌میر هه‌ورامى راشیگه‌یاند:" بڕیاردرا لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند و لاوه‌کى دروست بکرێن بۆ چڕکردنه‌وه‌ى گفتوگۆکان له‌باره‌ى پرسه‌کانى نه‌وت و گاز، شایسته داراییه‌کان، کاره‌با، ده‌روازه سنوورییه‌کان و قه‌رزه‌کان".
هاوکات، ئه‌وه‌شى خسته‌روو که ئه‌و لیژنانه سه‌ره‌نجامى به‌دواداچوون و گفتوگۆکانیان له‌به‌ر رۆشنایى بڕگه و مادده‌کانى ده‌ستورى عێراق ده‌خه‌نه به‌رده‌ستى وه‌فدى باڵاى هه‌ردوولا بۆ ئه‌وه‌ى رێککه‌وتنیان له‌باره‌وه بکرێت.
هه‌رێم و عێراق ده‌یانه‌وێت له‌م خوله‌ى دانوستانه‌کانیاندا بگه‌ن رێککه‌وتنێکى درێژخایه‌ن به‌شێوه‌یه‌ک له بودجه‌ى ساڵى داهاتووى عێراق جێگیر بکرێت.

