تورکیا و ئێران دژی په‌که‌که بڕیاریاندا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له کۆبوونه‌وه‌ی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی هاریکاری تورکیا و ئێران، هه‌ردوو وڵات رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی هاوبه‌ش دژی پارتی کرێکارانی کوردستان(په‌که‌که).
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ى ئه‌یلولى 2020 کۆبوونه‌وه‌ی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی هاریکاری تورکیا و ئێران به سه‌رۆکایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا و حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆکی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆناشه‌وه، کۆبوونه‌وه‌ی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی هاریکاری تورکیا و ئێران له‌ڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
دوای ته‌واوبوونی کۆبوونه‌وه‌ش، تورکیا و ئێران راگه‌یه‌ندراوێکی هاوبه‌شیان بڵاوکرده‌وه و رایانگه‌یاند"هه‌ردوو وڵات رێککه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی هاوبه‌ش دژی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان به پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) و پارتی ژیانی ئازادى کوردستان (پژاک)یشه‌وه".
هاوکات، ئه‌ردۆغان و رۆحانی سووربوونی خۆیان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا و ئێران دووپاتکرده‌وه.

