وته‌بێژى کازمى:ناوه‌رۆکى رێککه‌وتنى هه‌رێم و عێراق ده‌خرێته ناو بودجه‌وه
"ئێمه له هه‌ستکردنمانه‌وه بۆ پێویستى هاوڵاتیان، پاره‌مان ره‌وانه‌ى هه‌رێم کرد"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ده‌ڵێت: ناوه‌ڕۆکى رێککه‌وتنه‌که‌ى ئه‌م دواییه‌ى نێوان مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان ده‌گوازرێته‌وه بۆ نێو پڕۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى داهاتو و رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غداش له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستوردا ده‌بێت.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ى ئه‌یلولى 2020 ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵال، وته‌بێژى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: حکومه‌تى عێراق به‌رپرسیارێتى هه‌یه به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیانى کوردستان، ئێوه ده‌زانن دۆخى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان به‌هۆى بێ موچه‌ییه‌وه چۆن بو، بۆیه ئێمه له هه‌ستکردنمانه‌وه بۆ پێویستى هاوڵاتیان، پاره‌مان ره‌وانه‌ى هه‌رێم کرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش حکومه‌تى عێراق له‌و رێککه‌وتنه‌ى له‌نێوان مه‌سرور بارزانى و مسته‌فا کازمى کراوه، چه‌ند مه‌رج و بڕگه‌یه‌کى داناوه که هه‌رێم پابه‌ندده‌که‌ن به ده‌ستوره‌وه ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ى پابه‌ندبونى به پرسى نه‌وت و خاڵه سنورییه‌کان و داهاته‌کانى دیکه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و رێککه‌وتنه‌ى به‌م دواییانه کراوه، وتیشی: ئه‌مه رێککه‌وتنێکى قۆناغییه تا کاتى په‌سه‌ندکردنى بودجه‌ى 2021ى عێراق، تاڕاده‌یه‌کى زۆر ئه‌م رێککه‌وتنه‌ى هه‌یه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناو ده‌ستورو ئه‌مه‌ش به گفتوگۆ و په‌یوه‌ندى به‌رده‌وام چاره‌سه‌رده‌کرێت وه‌ک ئه‌وه‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێم رێککه‌وتون له‌سه‌ر به‌رده‌وامى گفتوگۆکان له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنى سه‌رجه‌م کۆسپه‌کان و هه‌ردو حکومه‌تیش پابه‌ندبن به ده‌ستوره‌وه‌و ده‌ستوریش چوارچێوه‌ى ئه‌م رێککه‌وتنانه ده‌بێت.

