ئه‌مریکا رۆژى مه‌راسیمى رێککه‌وتنى ئیسرائیل و ئیمارات ئاشکرا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رپرسێکى باڵاى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" تره‌مپ ده‌یه‌وێت رۆژى 15-ى ئه‌م مانگه مه‌راسیمى واژۆکردنى رێککه‌وتنى نێوان ئیسرائیل و ئیمارات رێکبخات".
ئاژانسى رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاشکراى کرد که به‌رپرسێکى باڵاى ئه‌مریکا نزیک له‌سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:"دۆناڵد تره‌مپ ده‌یه‌وێت رۆژى 15-ى ئه‌م مانگه مه‌راسیمى واژۆکردنى رێککه‌وتنى ئاسایکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان ئیسرائیل و ئیمارات رێکبخات.
ئه‌و به‌رپرسه راشیگه‌یاند:"مه‌راسى واژۆکردنى رێککه‌وتنه‌که له کۆشکى سپى ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌وه‌ش وه‌ک ده‌رخستنى هه‌وڵه‌کانى واشنتن له‌نزیککردنه‌وه‌ى ئه‌و دو وڵاته.
رۆژى 13-ى مانگى رابردو هه‌ریه‌ک له‌وڵاتانى ئیمارات، ئیسرائیل و ئه‌مریکا له‌راگه‌یه‌نراوێکى هاوبه‌شدا ئاشکرایانکرد، ئیسرائیل و ئیماراتى عه‌ره‌بى رێککه‌وتون له‌سه‌ر ئاسایکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوانیان.
به‌واژۆکردنى ئه‌م رێککه‌وتنه، ئیمارات ده‌بێت سێیه‌م ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بى بۆ ئاسایکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، پاش میسر (له‌ساڵى 1979) و ئوردن(له‌ساڵى 1994).

