کۆبوونه‌وه‌ى هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر بودجه ده‌ستیپێکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
که‌مێک پێش ئێستا کۆبوونه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدڕاڵ له شارى به‌غدا ده‌ستیپێکرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ى ئه‌یلولى 2020 کۆبوونه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدڕاڵ به‌سه‌رۆکایه‌تى وه‌زیرى دارایى عێراق ده‌ستیپێکرد.
دوێنێ وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى و ئه‌ندامێتى وه‌زیرى دارایى و وه‌زیرى پلاندانان و سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و چه‌ند به‌رپرسێکى دیکه گه‌یشتنه به‌غدا.
کۆبونه‌وه‌کان بۆ گه‌یشتنه به رێککه‌وتنێکى گشتگیر له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه بۆ ساڵى 2021 تا له پڕۆژه بودجه‌که‌دا جێگه‌ى بکرێته‌وه.
حکومه‌تى عێراق له‌ئێستادا مانگانه 320 ملیار دینار ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات و حکومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌دا 50ى داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان ده‌دات به به‌غدا.
که رێککه‌وتنێکى زاره‌کى له‌نێوان مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم کراوه.

