ته‌ندروستى دهۆک: 150 نه‌خۆشى کۆرۆنا ته‌ندروستیان ناجێگیره

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ته‌ندروستى دهۆک ڕایگه‌یاند:" له ئێستادا 150 تووشبووى کۆرۆنا له ڕه‌وشێکى خراپدان و دۆخى ته‌ندروستیان ناجێگیره".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ى ئه‌یلولى 2020 دکتۆر موئه‌یه‌د ئه‌غالی، سه‌رپه‌رشتیارى چاره‌سه‌رى توشبوانى کۆرۆنا له پارێزگاى دهۆک رایگه‌یاند:" له‌ئێستادا 150 توشبووى کۆرۆنا له ره‌وشێکى خراپدان و دۆخى ته‌ندروستیان ناجێگیره، 68 تووشبوویان ته‌ندروستیان مه‌ترسیداره و 22 که‌سیشیان ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکردیان بۆ به‌کارهێندراوه".
هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیارى چاره‌سه‌رى توشبوانى کۆرۆنا راشیگه‌یاند:" ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ى بارى ته‌ندروستیان تێکچووه زۆربه‌یان ئه‌وانه‌ن که نه‌خۆشى درێژخانه‌نیان ھه‌یه و ته‌مه‌نیان له نێوان 50 بۆ 60 ساڵدایه‌و زیاتر له نه‌خۆشخانه ده‌مێننه‌وه، ھه‌ر شتێکى له توانادابێت بۆ نه‌خۆشه‌کان ئه‌نجامده‌درێت، له پێناو باشترکردنى بارى ته‌ندروستیان".
هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ره‌وشى پارێزگاى دهۆک له‌رووى بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆناوه باش نیه، چونکه "به‌رده‌وام حاڵه‌ته‌کانى توشبوون به‌و ڤایرۆسه رو له‌زیادبوونه، به‌وه‌ش ده‌بێت زیاتر هاوڵاتیان خۆپارێزى بکه‌ن".

