"به‌رێککه‌وتنى هه‌رێم و عێراق به‌شێک له شه‌فافییه‌تى نه‌وت ده‌رده‌که‌وێت"

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت به ته‌سلیمکردنى به‌شێک له نه‌وتى هه‌رێم به به‌غدا و گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن به‌شێک له شه‌فافییه‌تى نه‌وت ده‌رده‌که‌وێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ى ئه‌یلولى 2020 به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌و لێکتێگه‌یشتنه‌ى له‌نێوان مه‌سرور بارزانى و مسته‌فا کازمى ئه‌نجامدراوه بۆ ناردنى 320 ملیار دینار له‌به‌رانبه‌ر داهاتى له‌سه‌دا 50% داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان کاتییه‌و پێویستى به‌رێکه‌وتن هه‌یه بۆ ساڵى داهاتوو تا له پڕۆژه بودجه‌ى 2021 جێگاى بکرێته‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، فشاره‌کان له‌سه‌ر مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێم هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن، وتیشى:" ئه‌و رێککه‌وتنه کاتێک ده‌کرێت که لاسه‌نگ بێت به‌لاى به‌غداوه‌و حکومه‌تى هه‌رێم نه‌وت و داهاته فیدراڵییه‌کان راده‌ستى عێراق بکات، کازمى ره‌زامه‌ندى نادات ئه‌گه‌ر نه‌وتى ته‌سلیم نه‌کرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان له به‌غدا، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن بکرێت و رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى عێراق بکرێت، به‌شێک له شه‌فافییه‌تى داهاتى نه‌وت ده‌رده‌که‌وێت، وتیشى:" به‌ڵام ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم ته‌نها داهاتى نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا بکات و بۆ خۆى نه‌وته‌که بفرۆشێت ئه‌وکاته شه‌فافییه‌ت نایاته کایه‌وه‌و وه‌ک ئێستا ده‌بێت".
به‌هار مه‌حمود ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه حکومه‌تى هه‌رێم ته‌نها رێگاى گه‌یشتنه به رێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق و هیچ رێگایه‌کى دیکه‌ى نییه، وتیشى:" رێککه‌وتن بکرێت دۆخى ئابوورى هه‌نگاوى باشتر ده‌نێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندى حکومه‌تى هه‌رێم و هاوڵاتیاندا ده‌بێت".

