ئەرمینیا کونسوڵخانە لە هەولێر دەکاتەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر  ئەمڕۆ (چوارشەممە) ئاشکرای کرد، بەمزووانە کونسوڵخانەی ئەرمینیا لە هەولێر دەکرێتەوە و ئیدارەی شارەکەش ئامادەیە بەهەموو شێوەیەک هەماهەنگی، هاوکاری و ئاسانکارییان بۆ بکات.

لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ باڵیۆزی کۆماری ئەرمینیا لە عێراق فرسەت سۆفی و باڵیۆز باسیان لە پەیوەندی و دۆستایەتیی مێژوویی نێوان ئەرمینیا و کوردستان کرد.

فرسەت سۆفی وتی "جەختمان لەسەر پەرەپێدانی زیاتری ئەو پەیوەندییە مێژووییە و دۆستایەتییەی نێوان یەریڤان و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری کردەوە".

وتیشی"هەواڵی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئەرمینیا بەمنزیکانە، لە هەولێر دڵخۆشی کردین... هەرچی پێویست بێت لەسەر ئێمە وەک ئیدارەی شاری هەولێر، لە ئاسانکاری و هاوکاری و هەمەهەنگی لەگەڵیان بەهەموو شێوەیەک ئامادەین".

بەگشتی زیاتر لە 20 کونسوڵخانەی وڵاتان لە هەولێر هەن، لەگەڵ ژمارەیەک نووسینگەی کونسوڵگەرییەکان و شەش کونسوڵگەریی فەخری.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار