تەندروستی ئاماری کۆرۆنای لە 24 کاتژمێری رابردوودا بڵاوکردەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 545 تووشبووی نوێ تۆمارکراون و 19 تووشبووی دیکەیش گیانیان لەدەسداوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئاماژە بەوە دراوە، 4910 پشکنینی نوێ بۆ دەستنیشانکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون و لەو ژمارەیە 545ـیان ئەرێنی بوون.

وەزارەتی تەندروستی ئەوەی ئاشکراکردووە کە لە 24 کاژێری رابردوودا هیچ کەسێک کەرەنتین نەکراوە و 19 تووشبووی دیکەیش گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە 312 تووشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و گەڕێنراونەتەوە ماڵ.

تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 34 هەزار و 230 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 21 هەزار و 556 کەس چاکبوونەتەوە و هەزار و 265 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (١٩٦)

١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتی نوێ کەرەنتین نەکراون)

هیچ هاوڵاتی لە کەرەنتینن نەماونەتەوە.

٢. پشکنین: (٤٩١٠ پشکنینی نوێ) 

(١٣٤٥ هەولێر)، (٥٩٦ سلێمانی، ١٤٢ گەرمیان)، (٢٧٩٣ دهۆك)، (٣٤ هەڵەبجە)

٣. تووشبوو: (٥٤٥ تووشبووی نوێ)

(١٩٣ هەولێر)

(٩٩ سلێمانی، ١٩ گەرمیان)

(٢١١ دهۆك)

(٢٣ هەڵەبجە)

٤. چاکبوون: (٣١٢ چاکبوون)

(٢١٢ هەولێر)

(٤٠ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان)

 (٣٢ هەڵەبجە)

٥. مردن: (١٩ مردن)

(٤ هەولێر)

(٨ سلێمانی)

(٧ دهۆك)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٣٥٩٧٠٧ (١٣٨٦٧٣ هەولێر، ٩٥٥٦٩ سلێمانی، ١٢٢٠٦٠ دهۆك، ٣٤٠٥ هەڵەبجە)

تووشبوون ٣٤٢٣٠ (١٣٥٧٥ هەولێر، ١٣٠٦٥ سلێمانی، ٦٤٥١ دهۆك، ١١٣٩ هەڵەبجە)

چاکبوون ٢١٥٥٦ (٩٧٥٢ هەولێر، ٨٧٠٨ سلێمانی، ٢٠٥٢ دهۆك، ١٠٤٤ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١١٤٠٩ (٣٣٥٤ هەولێر، ٣٦٦٧ سلێمانی، ٤٣١٢ دهۆك، ٧٦ هەڵەبجە)

مردن ١٢٦٥ (٤٦٩ هەولێر، ٦٩٠ سلێمانی، ٨٧ دهۆك ، ١٩ هەڵەبجە)

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار