کاردەکرێت بۆ ھەڵوەشاندەوەی گرێبەستی ناشتنی مردوو بە پارە

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی: بیرۆكە‌ی ناشاتنی مردو لە‌ رێگە‌ی كۆمپانیاوە‌ كارێكی باشە‌

5 ساڵ لەمەوپێش



ٍشارەوانی سلێمانی رایگەیاند بە‌بریاری وە‌زارە‌تی شارە‌وانی وگشت وگوزار كار بۆھە‌لوە‌شاندنە‌وی گرێ بە‌ستی گۆرستانی نوێ سلێمانی دە‌كرێت.

شارەوانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا وتی "ھە‌رچە‌ندە‌ بیرۆكە‌ی ناشاتنی مردو لە‌ رێگە‌ی كۆمپانیاوە‌ كارێكی باشە‌ ئە‌رك وقورسای لە‌سە‌ركە‌سوكاری كۆچكردو كە‌م دە‌كاتە‌وە‌.

وتیشی "لە‌بە‌ردە‌وامی ھە‌ول وكۆششی سە‌رۆكی شارە‌وانی سلێمانی ئە‌ندازیار (توانا كمال )بۆكە‌م كردنە‌وە‌ی نرخی ناشتنی مردوو یان ھە‌ڵوە‌ شاندنە‌وی گرێبە‌ستە‌كە‌".
باسی لەوەشکردوە کە چاندجارێك نوسراوی ئاراستە‌ی وە‌زارتی شارە‌وانی وگشت وگوزار كردووە‌ بە‌ ھۆی رێكاری ‌ یاسای كە‌گرێبە‌ستكە‌ی پێ ئە‌نجامدراوە‌ نە‌توانرا دە‌ست كاری بكرێت بە‌لام سە‌رۆكی شارە‌وانی سلێمانی ھە‌ربە‌ردە‌وام بوو لە‌ھە‌ولدان.

پاشان وە‌زارتی شارە‌وانی گشت وگوزار لە‌بە‌رواری ١٠-٨\٢٠٢٠
رە‌زامە‌ندی دە‌ربری بە‌پێداچوونە‌وە‌و ھە‌ڵوە‌شاندنە‌وە‌ی گرێبە‌ستە كە‌‌ وە‌لە‌كاتی ھە‌ڵوە‌شاندنە‌وە‌ی گرێبە‌ستە‌ كە‌دە‌بێت
دە‌رخستە‌ی تایبە‌ت بە‌ ئیدارە‌دان وچاودێری وچاكسازی ئامادە‌بكرێت بۆ گۆرستانی نوێ سلێمانی بە‌مە‌بە‌ستی دابینكردنی بووجە‌ بۆی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار