ماکرۆن: ده‌بێت وه‌ک ئه‌وروپا سنورێک بۆ تورکیا دابنرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا هه‌وڵه‌کانى بۆ سنوردارکردنى فراوانخوازییه‌که‌ى تورکیا به‌رده‌وامه‌و ئه‌مجاره‌یان داواى له ئه‌وروپا کرد هه‌ڵوێستێکى توند له‌دژى تورکیا په‌یڕه‌و بکات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى ئه‌یلولى 2020 ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند:" ده‌بێت ئه‌وروپا هه‌ڵوێستێکى روون و ئاشکراى دژى ره‌فتاره‌کانى تورکیا هه‌بێت".
ماکرۆن داواى له وڵاتانى ئه‌وروپا کرد که هه‌ڵوێستێکى یه‌کگرتوویان هه‌بێت و وڵاته‌که‌شى له پرسى رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا پشتیوانى له یۆنان ده‌کات.
هاوکات، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که تورکیا سیاسه‌تێکى فراوانخوازى هه‌ڵه‌ى گرتووه‌ته به‌ر، بۆیه پێویسته وه‌ک ئه‌وروپا سنورێک بۆ ئه‌نقه‌ره دیارى بکرێت.
کۆتایى ئه‌م مانگه کۆبوونه‌وه‌ى لوتکه‌ى وڵاتانى باشوورى ئه‌وروپا به‌رێوه‌ده‌چێت یه‌کێک له ته‌وه‌ره‌کانى کۆبوونه‌وه‌که پرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى وڵاتانى ئه‌وروپایه له‌گه‌ڵ تورکیا.

