بارزانى بۆ کازمی: مووچه تێکه‌ڵى کێشه سیاسییه‌کان نه‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌مسته‌فا کازمی، راگه‌یاند:" مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمى کوردستان بێت یان هه‌ر ناوچه‌یه‌کى دیکه‌ى عێراق، مافێکى ره‌واى خه‌ڵکه و پێویسته تێکه‌ڵى کێشه سیاسییه‌کان نه‌کرێت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران، پێشوازى له مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و شاندێکى یاوه‌رى کرد.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوى حکومه‌تى هه‌رێم، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان خۆشحاڵى خۆى به سه‌ردانى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق نیشاندا و به‌ئاماژه‌یه‌کى ئه‌رێنى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى دانا و جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که کێشه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى ته‌نیا مووچه و بودجه نییه و هیوادارن هه‌موو کێشه‌که هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا به‌شێوه‌یه‌کى بنه‌ڕه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بکرێن.
مه‌سرور بارزانى راشیگه‌یاند:" مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێم بێت یان هه‌ر ناوچه‌یه‌کى دیکه‌ى عێراق، مافێکى ڕه‌واى خه‌ڵکه و پێویسته تێکه‌ڵى کێشه سیاسییه‌کان نه‌کرێت".
مه‌سرور بارزانى روونیکرده‌وه، هه‌رێمى کوردستان و عێراق به گشتى ڕووبه‌ڕووى چه‌ندین ئاسته‌نگ و قه‌یرانى دارایى و دۆخى ناله‌بارى ته‌ندروستى بوونه‌ته‌وه بۆیه ئاماده‌یى خۆیان بۆ چاره‌سه‌رکردنى سه‌رجه‌م کێشه‌کان ده‌رده‌بڕن به‌شێوه‌یه‌ک که له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌موو هاووڵاتیانى عێراقدا بێت.
سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان جه‌ختى له گرنگى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى بودجه و نه‌وت و ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌وه‌ى هه‌رێم و ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌کانى پێشمه‌رگه کرده‌وه .
له به‌رامبه‌ردا مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، هاتنى ئه‌و شانده گه‌وره و گرنگه‌ى حکومه‌تى فیدراڵى بۆ هه‌رێمى کوردستان، ئاماژه‌یه‌کى به هێزه بۆ ئاماده‌ییان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و دانانى بنه‌مایه‌کى نوێ و پته‌و بۆ په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵی.
کازمى راشیگه‌یاندووه که "سه‌رکه‌وتنى هه‌ر به‌شێکى عێراق سه‌رکه‌وتنه بۆ هه‌موو عێراق و من گه‌شبینم که به هاوکارى و هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌موو پێکهاته و به‌شه‌کانى عێراق، ده‌توانین به سه‌ر ئاسته‌نگه‌کان سه‌ربکه‌وین و ئێستاش ده‌رفه‌ت و تێگه‌یشتنێکى نوێى باش هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان".

