تره‌مپ له‌سه‌ر هێزه‌کانى له عێراق بڕیاری کۆتایدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ئه‌مریکا بریاریدا هێزه سه‌ربازییه‌کانى له‌عیراق بۆ دوو هه‌زار سه‌رباز که‌مبکاته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 11ى ئه‌یلولى 2020، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ى به‌م نزیکانه هێزه‌کانى له عێراق بۆ دوو هه‌زار سه‌رباز که‌مده‌کاته‌وه.
پێشتر رۆژنامه‌ى ووڵ ستریت جۆرناڵ له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێکى باڵاى حکومه‌تى ئه‌مریکاوه رایگه‌یاندبوو که ئه‌مریکا له پیلانیدایه که ژماره هێزه‌کانى له‌عێراق بۆ سێ هه‌زارو پێنجه‌سه‌د سه‌رباز که‌مبکاته‌وه.
له ئێستادا زیاتر له پێنج هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریکا له‌چه‌ند بنکه‌یه‌کى سه‌ربازى له‌عیراقدان و سه‌رقاڵى مه‌شق و راهێنانن به هێزه‌کان ده‌که‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌کانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى رێکخراوى داعش.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
