کازمى و لایه‌نه سیاسیه‌کان له مێرگه‌پان باسى ئاسته‌نگییه‌کانیان کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆبونه‌وه‌ى مسته‌فا کازمى، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق و لایه‌نه سیاسیه‌کان کۆتاییهات و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئاسته‌نگییه‌کان کردووه.
له دواى گه‌یشتنى به ناوچه‌ى گه‌شتیارى مێرگه‌پان، که‌مێک پێش ئێستا کۆبونه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح و مسته‌فا کازمى و لایه‌نه سیاسییه‌کان کۆتایى هات.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى مسته‌فا کازمى له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ڕایگه‌یاند:" له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له‌و ئاسته‌نگیانه کرا که رووبه‌ڕووى عێراق بوونه‌ته‌وه، هاوکات پرسى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت تاوتوێ کراوه و جه‌خت له‌وه‌کرایه‌وه که قۆناغى ئێستا پێویستى به بونیادنانه‌وه و کۆده‌نگى هه‌یه".
هه‌ره‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه" ئه‌مڕۆ عێراق له‌به‌رده‌م ده‌رفه‌تێکى مێژوییدایه، بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و کێشه که‌ڵه‌که‌بوانه‌ى چه‌ندین ساڵه به‌رۆکى وڵاتیان گرتوه، باس له پرۆژه بونیادنانه‌وه‌ى ئابورى و سیستمێکى کارگێڕى به‌شێوه‌یه‌کى باشتر بۆ وڵات کرا".
هاوکات سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له دواى کۆبوونه‌وه‌که گه‌یه‌نرایه فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى و له رێگه‌ى هه‌لیکۆپتره‌وه به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێکه‌وت و بڕیاره تاجه گوڵینه له‌سه‌ر مه‌زارى قوربانیانى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه دابنێت، هه‌روه‌ها دواتر کازمى له‌گه‌ڵ لێپرسراوانى حکومى و نوێنه‌رى که‌سوکارى شه‌هیدان کۆده‌بێته‌وه.

