په‌یامى سه‌ردانه‌که‌ى کازمى بۆ هه‌رێم ئاشکرا ده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
میدیاى فه‌رمى عێراق په‌یامى سه‌ردانه‌که‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی بۆ هه‌رێم ئاشکرا کرد و رایگه‌یاند که "په‌یامه‌که‌ی پاراستنی یه‌کپارچه‌یى خاکى عێراق و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت و یاسا به‌سه‌ر ده‌روازه سنورییه‌کانى هه‌رێم بووه".
ئێواره‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه 10ى ئه‌یلولى 2020 مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق دواى سه‌ردانێکى بۆ هه‌رێمى کوردستان که تێیدا چاوى به‌رپرسانى هه‌رێم که‌وت و سه‌ردانى سه‌رجه‌م پارێزگاکانى کرد، گه‌ڕایه‌وه به‌غدا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه رۆژنامه‌ى سه‌باحى نیمچه فه‌رمى عێراق نووسیویه‌تى: "دوور له‌سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کانى پێشووى حکومه‌تى عێراق بۆ هه‌رێمى کوردستان، کازمى سوور بووه له‌سه‌ر ئاگاداربوون له بارودۆخى هاوڵاتییان له‌شاره‌کانى هه‌رێم به‌وپێیه‌ى به‌شێکى دانه‌بڕوان له گه‌لى عێراق، ماف و داواکانیان له باکووره‌وه بۆ باشوور یه‌که".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که :"سه‌ردانه‌که په‌یامێک بووه بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه سه‌باره‌ت به پاراستنی یه‌کپارچه‌یى خاکى عێراق و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت و یاسا به‌سه‌ر ده‌روازه سنورییه‌کانى هه‌رێمدا هاوشێوه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌کانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق.
هاوکات، به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌که‌شی، له‌سه‌ردانه‌که‌ى کازمیدا بۆ هه‌رێمى کوردستان چه‌ندین دۆسیه تاوێکران، که دیارترینیان یه‌کخستنى هه‌ڵوێسته‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى نیشتیمانی، دۆسیه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته، به‌رده‌وامى هه‌ماهه‌نگى و هاریکاریى ئه‌منى هێزه چه‌کداره‌کان له‌پێناو راوه‌دونانى پاشماوه‌کانى داعش.

