عه‌لى قه‌ره‌داغی به توندى هێرش ده‌کاته سه‌ر به‌رپرسانى سعودیه
"پیلانگێرییه‌ک له‌نێوان ده‌وڵه‌تى جوله‌که‌و سعودییه‌دا هه‌یه‌و دواتر راده‌گه‌یه‌ندرێت"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌میندارى گشتیى یه‌کێتى جیهانى زانایانى موسڵمان رایگه‌یاند، رێککه‌وتنى ئاساییکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى وڵاتانى که‌نداو له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌شێک له "پیلانگێرییه‌کى نێوان ده‌وڵه‌تى جوله‌که و سعودیه"یه که دواتر راده‌گه‌یه‌نرێت، داواش له زانایانى سعودیه ده‌کات رێگرى له‌و هه‌وڵه بکه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى ئه‌یلولى 2020 عه‌لى قه‌ره‌داغی، ئه‌میندارى گشتیى یه‌کێتى جیهانى زانایانى موسڵمان له راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه به‌وه ده‌دات که" رێککه‌وتنى ئاساییکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان ئیمارات و به‌حره‌ین له‌گه‌ڵ ئیسرائیل رێککه‌وتنى خۆراده‌ستکردنه و به‌شێکه له پیلانگێرییه‌کى نێوان ده‌وڵه‌تى جوله‌که و سعودیه که دواتر راده‌گه‌یه‌نرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، داوا له گه‌لى سعودیه و زاناکانیان ده‌که‌ن دژى ئه‌و "پیلانگێرییه" بوه‌ستنه‌وه.
دوێنێ هه‌ینى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا له‌کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا له کۆشکى سپى رایگه‌یاند، شانشینى به‌حره‌ین دواى وڵاتى ئیمارات وه‌ک دووه‌مین وڵاتى که‌نداو بڕیاریدا به رێککه‌وتنى ئاشتى بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
هه‌روه‌ها 13ى ئاب، ئیسڕائیل و ئیماڕات رێککه‌وتنێکى مێژووییان به نێوه‌ندگیرى ئه‌مریکا واژۆکرد، برایان هۆک، نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مریکا بۆ ئاشتى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌و رێککه‌وتنه به "مۆته‌که‌ى ئێران" ناوده‌برد.
هاوکات، له‌به‌شێکى رێککه‌وتنه‌که‌دا، ئیسڕائیل رازیبوه به هه‌ڵپه‌ساردنى سیاسه‌تى "داگیرکارى خاکى فه‌ڵه‌ستین" و لکاندنى که‌رتى رۆژئاوا به ئیسڕائیله‌وه.

