ته‌ندروستی روسیا ده‌ستی به دابه‌شکردنی یه‌که‌م ڤاکسینی کۆرۆنا کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روسیا ده‌ستی به دابه‌شکردنی ڤاکسینی روسی "سپوتنیک" دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى ئه‌یلولى 2020 ته‌ندروستی روسیا رایگه‌یاند ده‌ستیان به دابه‌شکردنی یه‌که‌م کاروانی ڤاکسینی روسی "سپوتنیک" به‌سه‌ر هه‌رێمه‌کانی وڵاته‌که‌دا کردووه.
هه‌روه‌ها ته‌ندروستی روسیا ده‌ڵێت: "له کاتی دابه‌شکردنه‌که‌دا رێوشوێنی لۆجیستی تایبه‌تی بۆ گه‌یاندنی ڤاکسینه‌که به هه‌موو هه‌رێمه‌کان و دابه‌شکردنی و کوتانی هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوونیان زیاتره، ده‌گرینه‌به‌ر".
له 11ی ئابی رابردوودا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روسیا یه‌که‌م ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرد و ناوی لێنا "Sputnik V".
ڤاکسینه‌که له‌لایه‌ن پسپۆڕانی سه‌نته‌ری "گامالی" به پشتیوانی سندوقی وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆی روسی کاری له‌سه‌ر کرا و به‌رهه‌مهێنرا.

