وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم: لیستى موچه به لێبڕینى له‌سه‌دا 21% ئاماده ده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داوا له هه‌موو وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌کان ده‌کات لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به لێبڕینى 21% ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌ته‌که بکه‌ن، وه‌کو ئاماده‌کاریى بۆ دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى نیسان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گه‌نجینه‌ى سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایى داوایکردووه وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌کان لیستێکى نوێى مووچه ئاماده بکه‌ن به لێبڕینى 21%،تا ده‌ست به دابه‌شکردنى مووچه بکرێت.
پێشتر حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕیاریدابوو بۆ ئه‌و سێ مانگه‌ى به‌پێى رێککه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا 320 ملیار بۆ هه‌رێمى کوردستان دێت، مووچه به لێبڕینى 21% دابه‌ش بکات، له‌مباره‌یه‌شه‌وه مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک میدیاکار جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که ناتوانن بڵێن له چ مانگێکه‌وه موچه به‌بێ لێبڕین ده‌بێت، به‌ڵام" هه‌وڵده‌ده‌ین به زووترین کات کێشه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بکه‌ین و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم به‌پێى ده‌ستور بۆ هه‌رێم ره‌وانه بکرێت".

