له‌باره‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌وه، پارتى و یه‌کێتى هه‌ڵوێسته‌کانیان یه‌ک ده‌خه‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هه‌دوو ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌کێتى و پارتى له‌شارى سلێمانى له‌باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى کۆبوونه‌وه‌و ناوه‌ڕۆکى کۆبوونه‌وه‌که‌یان خسته‌ڕوو، که تایبه‌ت بوو به ھه‌ڵبژاردنى داھاتووى په‌رله‌مانى عێراق.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى ئه‌یلولى 2020 له‌باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له سلێمانى هه‌ردوو ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى و یه‌کێتى به سه‌رپه‌رشتى خه‌سره‌و گۆران به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان و رزگار حه‌مه‌د به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌کێتى له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى عێراق کۆبوونه‌وه.
له دواى کۆبوونه‌وه له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى راگه‌یاند" مادده‌ى ١٥ى یاساى ھه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق که له په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر دراوه، له بڕگه‌ى شه‌ش- دا ده‌ڵێ پارێزگاکان پێکدێن له چه‌ند بازنه‌یه‌کى ھه‌ڵبژاردن، به‌ڵام روون نه‌کراوه‌ته‌وه چه‌ند و چۆن".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌وه‌ى گرنگه به‌لاى ئێمه‌وه ئه‌وه‌یه که له هه‌رێمى کوردستان لایه‌نه‌کان یه‌ک بۆچوونیان هه‌بێت له به‌رامبه‌ر هه‌ر یاسایه‌ک که داده‌ڕێژرێت له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق که په‌یوه‌ندى به هه‌رێمى کوردستان و ئه‌و ناوچانه‌وه هه‌بێت ده‌که‌ونه سنورى ماده‌ى ١٤٠".
هاوکات رزگار حه‌مه ئه‌ندامى به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌کێتى رایگه‌یاند:" ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ پارتى و لایه‌نه‌کانى دیکه له‌سه‌ر باشترین بژارده رێکبکه‌وین، وه‌ک کورد له هه‌رێم و ناوچه کوردستانییه‌کان پێویستیمان به کۆده‌نگى هه‌یه".
به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌کێتى روونیکرده‌وه: ئه‌وان باسیان له‌وه نه‌کردوه به‌چه‌ند لیست به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بکه‌ن، به‌ڵکو به‌وته‌ى خۆى ئه‌وان یه‌ک هه‌ڵوێستى و یه‌کده‌نگى له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردن به گرنگ ده‌زانن.
به‌پێى پڕۆژه یاساکه هه‌ڵبژاردن له عێراق فره‌بازنه‌یى ده‌بێت و هێشتاشێوازى چۆنێتى هه‌ڵبژاردنه‌کان به(فره بازنه‌یى له‌سه‌ر ئاستى قه‌زاکان، یا پارێزگاکان یه‌کلاینه‌کراوه‌ته‌وه‌و بریاره هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له ٦/٦/٢٠٢١ به‌رێوه بچێت.

