دایکى ڕۆمانووسى کورد به‌ختیار عه‌لى کۆچى دوایکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دایکى رۆماننوسى کورد (به‌ختیار عه‌لی) له شارى سلێمانى کۆچى دوایى کرد و ئه‌مڕۆ له گردى سه‌یوانى شارى سلێمانى ته‌رمه‌که‌ى به خاک ده‌سپێردرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١١ى ئه‌یلولى ٢٠٢٠ ئه‌خته‌ر خانى مه‌لا حه‌کیمى مه‌لا محه‌مه‌د، دایکى به‌ختیار عه‌لى کۆچى دوایکردووه.
به‌ختیار عه‌لى ڕۆماننوس و شاعیر و ڕ‌ۆشنبیرى کورده، له ساڵى ١٩٦٠ له شارى سلێمانى له‌دایکبووه، له سه‌ره‌تاى هه‌شتاکان قه‌سیده‌ى (نیشتمان)ى نوسیوه، له نه‌وه‌ده‌کانیش چه‌ندین وتار و بابه‌تى نوسیوه و له شاره‌کانى سلێمانى و هه‌ولێر چه‌ندین کۆێ و سیمینارى به‌ڕێوه‌بردووه، یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌رانى گۆڤارى ڕه‌ھه‌ند، یه‌که‌م ڕۆمانى به ناوى مه‌رگى تاقانه‌ى دووه‌م، ساڵى ١٩٩٧ له سوێد بڵاو کرایه‌وه.
به‌ختیار عه‌لى له کۆتایى نه‌وه‌ده‌کان هه‌رێمى کوردستانى به‌جێهیشتوه و چووته ئه‌ڵمانیا و تا ئێستاش هه‌ر له‌وێ ده‌ژى به‌شێک له به‌رهه‌مه‌کانى به‌ختیار عه‌لى بۆ چه‌ندین زمانى بیانیى وه‌رگێڕدراون.

