گۆڕان و پارتى: بازنه‌کانى هه‌ڵبژاردن که‌مبکرێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى له‌باره‌ى یاساى هه‌ڵبژاردن و فره بازنه‌ییه‌وه گفتوگۆیان کردووه و ده‌شڵێت:" بۆچونمان وایه که عێراق دابه‌شى 80 بازنه بکرێت نه‌ک 320 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن".
یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق په‌سه‌ند کراوه له‌په‌رله‌مانى عێراق ته‌نها پاکێجێکى ماوه وه‌ک پاشکۆ له‌باره‌ى چۆنێتى دابه‌شکردنى بازنه‌کانى هه‌ڵبژاردنه‌وه تا په‌رله‌مان په‌سه‌ندى بکات و مه‌رسومى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى پێ ده‌ربچێت.
یاسین حه‌مه‌عه‌لى، ئه‌ندامى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌مڕۆ ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى سه‌ردانیان کردین و گفتوگرمان کرد له‌باره‌ى شێواز و دابه‌شکارى بانه‌کانى هه‌ڵبژاردن له‌عێراقدا، پارتى بۆچونى وایه کورد زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت به فره بازنه‌یى به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌کانى مادده‌ى 140".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، بڕیاره به‌م نزیکانه هه‌ر پێنج لایه‌نه سیاسیی که له‌په‌رله‌مانى عێراق کورسیان هه‌یه(یه‌کێتى، پارتى، گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو) کۆبونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ین بۆ یه‌کهه‌ڵوێستى کورد له‌سه‌ر چۆنێتى دابه‌شکردنى بازنه‌کانى هه‌ڵبژاردن.
به‌پێى یاساى نوێى هه‌ڵبژاردنى عێراق، کورسییه‌کانى په‌رله‌مان له 329 کورسى پێکهاتووه‌و 9 کورسیان بۆ که‌مایه‌تییه‌کانه و 320 دیکه به‌سه‌ر پارێزگاکاندا دابه‌ش ده‌کرێت به‌پێى ژماره‌ى دانیشتووان.
یاسین حه‌مه عه‌لى، وتى:" له‌هه‌رێم عێراق له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه موناقه‌شه‌ى زۆر هه‌یه پێشتر له‌ژێر فشارى خۆپیشانده‌رانى به‌و شێوه‌یه تێپه‌رێندراوه‌و که‌موکورتى زۆرى تێدایه".
هه‌روه‌ها وتیشى:" ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین عێراق بکرێت به 80 بازنه‌و هه‌ر بازنه‌یه‌ک چوار کورسى به‌ربکه‌وێت، نه‌ک بکرێت به 320 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن و هه‌ر بازنه‌یه‌ک یه‌ک کورسى بۆ دیارى بکرێت".
هاوکات، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که یاساکه تێپه‌رێندراوه‌و ناتوانرێت جارێکى تر بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن بکرێته‌وه به 18 بازنه، به‌ڵکو له‌ئێستادا ته‌نها دوو رێگا هه‌یه له‌به‌رده‌م لایه‌نه سیاسییه‌کان که عێراق بکرێته 80 بازنه که ئه‌وه خواستى زۆرینه‌ى لایه‌نه‌کانه‌و به‌شێک له‌لایه‌نه‌کانى دیکه‌ش داواى ئه‌وه‌یان کردووه عێراق بکرێته 320 بازنه.

