مه‌لا به‌ختیار: رێکه‌وتنه‌کان له‌سه‌ر موچه کاتین
" مسته‌فا کازمى یه‌ک ملیۆن دیناریى نه‌دایه بریندارێکى چاره‌سه‌رنه‌کراوى کیمیاوى هه‌ڵه‌بجه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ده‌ڵێت:" مسته‌فا کازمى له ته‌واوى سه‌فه‌ره‌که‌یدا گفتێکى کۆنکرێتى نه‌دا، ته‌نانه‌ت یه‌ک ملیۆن دیناریشى نه‌دایه بریندارێکى چاره‌سه‌رنه‌کراوى کیمیاوى هه‌ڵه‌بجه‌ش.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى ئه‌یلولى 2020 مه‌لا به‌ختیار، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له‌وتارێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که"ده‌وڵه‌تمه‌دارى عیراق مسته‌فا کازمى ته‌شریفى هێنا بۆ کوردستان، به‌رنامه‌ى هاتنه‌که‌ى خۆى داینابوو.. جێبه‌جێش کرا، گه‌وره و بچوکى کوردستان، جوانیان پێشوازى لێکرد.. هه‌م میواندارى کورده‌وارى و هه‌م، به‌گشتى ئه‌ته‌کیاتى سیاسى شیاویان نیشاندا، وێڕاى هه‌ندێک که‌موکوڕى که نه‌ده‌بوو روبدات، زه‌قترین که‌موکوڕی.. خودى کازمى کردی.. هه‌روا، له ده‌ڤه‌رى سلێمانیش، به‌رپرسه حیزبیه‌کان، کردیان".
مه‌لا به‌ختیار ده‌شڵێت:"کازمی، ده‌بوایه به‌رنامه‌یه‌کى گونجاوترى بۆ دیدارى حیزبه‌کان دابنایه، خۆیشى سه‌رى له باره‌گاى سه‌ره‌کى حیزبه‌کان دابا، حیزب به حیزب.. نه‌ک به هه‌ره‌وه‌ز بیان بینێ!، حیزبه‌کانیش، به‌تایبه‌تى یه‌کێتی، نه‌ده‌بوو دوور له ئه‌ته‌کیه‌ت، به‌شێکى به‌رچاوى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌روتر و خوارتریش، ریزیان بۆ دیدارى ببه‌ستایه. به‌هه‌ر حاڵ، با ئه‌میش ده‌رسێکى ئه‌ته‌کیه‌ت بێ!".
مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌شده‌خاته‌روو: "کازمى له ته‌واوى سه‌فه‌ره‌که‌یدا گفتێکى کۆنکرێتى نه‌دا. ته‌نانه‌ت یه‌ک ملیۆن دیناریشى نه‌دایه بریندارێکى چاره‌سه‌رنه‌کراوى کیمیاوى هه‌ڵه‌بجه‌ش!!".
مه‌لا به‌ختیار وتویه‌تى "به‌شبه‌حاڵى خۆم له عێراقدا، جگه له هاوسه‌نگى هێز له نێوان کوردستان و به‌غداد، له‌م قۆناغه‌دا باوه‌ڕم به هیچ گفتوگۆیه‌ک یان په‌یمانێک، یاخود رێکه‌وتنى دوو قۆڵى و سێ قۆڵیش تا سه‌ر نییه، رێکه‌وتنه‌کان ته‌نانه‌ت بۆ موچه‌ش کاتین".
رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و شاندێکى باڵاى یاوه‌رى گه‌یشتنه هه‌رێمى کوردستان و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى کوردستان کۆبوونه‌وه، له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌که‌یدا پارێزگاکانى دهۆک و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ى به‌سه‌رکرده‌وه و سه‌ردانى ده‌روازه سنورییه‌کانیشى کرد.

