هه‌په‌گه؛ له حه‌فتانین 9 سه‌رباز کوژران

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل ڕایگه‌یاند:"له‌هه‌نگاوى شۆرشگێرى جه‌نگى حه‌فتانیندا بۆ یادى ئه‌و گه‌ریلایانه‌ى که شه‌هیدبوون چالاکى ئه‌نجامدان ٩ سه‌ربازى سوپا کوژران و 11 ى دیکه‌ش بریندار بوون".
هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل هه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى جه‌نگى حه‌فتانیندا له‌دژى سوپاى تورکیا چالاکى به‌هێز ئه‌نجامدرا٩ سه‌ربازى سوپا کوژران و 11 ى دیکه‌ش بریندار بوون .
ڕاگه‌یه‌نراوى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هه‌په‌گه:
“له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى جه‌نگى حه‌فتانیندا له‌دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک چالاکى به‌هێز ئه‌نجامدرا. زانیاریه‌کان له‌باره‌ى چالاکیه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ن:
گه‌ریلاکانى یه‌ژاستار ٥ سه‌ربازیان سزادا
٩ى ئه‌یلول کاتژمێر ١٥:١٥ هێزه‌کانمان یه‌ژاستار له گردى موهابیرى خانتوور چالاکیان ئه‌نجامدا. له چالاکیه‌که‌دا سه‌نگه‌رى دوژمن له‌سه‌ر گرده‌که ڕووخێنرا. ٥ سه‌رباز سزادران که یه‌کێکیان ئه‌فسه‌ره و ٧ سه‌ربازیش بریندار بوون.
سوپاى داگیرکه‌رى تورک به ئۆبۆس و هاوه‌ن گۆڕه‌پانى چالاکیه‌که‌یان تۆپباران کرد و به هه‌لیکۆپته‌ر سه‌ربازه کوژراو و برینداره‌کانى گواسته‌وه.
سه‌ربازێک که له‌ناو بلدۆزێرێکدا له‌ناوبرا
له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێریدا هیزه‌کانمان ١١ى ئه‌یلول کاتژمێر ٠٨:٣٠ له گردى کاتۆسولى به‌کتۆریا له‌دژى بلدۆزێرێکى سوپاى داگیرکه‌رى توک چالاکیان ئه‌نجامدا. له چالاکیه‌که‌دا کۆنترایه‌ک که‌له‌ناو بلدۆزێره‌که‌دا بوو له‌ناوبرا و ٣ سه‌ربازیش که له ده‌وروبه‌رى بلدۆزێره‌که بوون سزادران و ٤ سه‌ربازیش برینداربوون.
سوپاى داگیرکه‌رى تورک به ئۆبۆس و هاوه‌ن گۆڕه‌پانى چالاکیه‌که‌یان تۆپباران کرد و دواتر به هه‌لیکۆپته‌ر کوژراو و برینداره‌کانى گواسته‌وه.
چالاکیه‌کان بۆ یادکردنه‌وه‌ى ئه‌و گه‌ریلایانه ئه‌نجامدران که له جه‌نگى حه‌فتانیندا شه‌هید بوون.
٢ گه‌ریلا شه‌هید بوون
له ١١ى ئابدا له گردى شه‌هید به‌رخۆدانى خانتوورى حه‌فتانین له چالاکیه‌کدا له‌دژى داگیرکه‌ران هه‌ڤاڵانمان هێرش و ئاکیف که گورزى گه‌وره‌یان له دوژمن‌دا له هێرشى ئاسمانی‌دا شه‌هید بوون. ناسنامه‌کانیان دواتر ئاشکرا ده‌کرێن.
ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیاى بۆردومان کرد
فڕۆکه جه‌نگیه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیاى بۆردومان کرد.
سوپاى داگیرکه‌رى تورک له ٨ى ئه‌یلول کاتژمێر له‌نێوان ١٠:٠٠ و ١٢:٣٠ دا ده‌وروبه‌رى گوندى بازێى مه‌تینایان بۆردومان کرد.
له ١٢ى ئه‌یلول کاتژمێر ٠٩:٠٠ گردى که‌شانى هه‌رێمى حه‌فتانین بۆردومانکرا.
سوپاى داگیرکه‌رى تورک هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر گردى به‌کتوریا، گوندى رووس و شودن و ده‌وروبه‌رى گونده‌کانى سۆریا، شیلان و شنینێى هه‌رێمى که‌شانێ به هاوه‌ن و هه‌لیکۆپته‌ر بۆردومان کرد. به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاگر به‌ر دارستانه‌کانى ناوچه‌که که‌وت.”

