" حکومه‌تى عێراق له‌ناوخۆدا 15 تریلۆن دینار قه‌رزى کردووه‌"

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ حکومه‌تى عێراق له‌پێناو قه‌رزکردن بۆ پڕکردنه‌وه‌ى کوتهێنانه‌کانى بۆ سێ مانگى ئه‌مساڵ یاساى بودجه‌ ده‌رده‌کات.

شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وت:" حکومه‌تى عێراق له‌پێناو قه‌رزکردن بۆ پڕکردنه‌وه‌ى کوتهێنانه‌کانى ده‌یه‌وێت 27 تریلۆن دینار قه‌رز بکات، تا ئێستا 15 تریلۆن دینارى له‌ناوخۆدا قه‌رز کردووه‌".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، حکومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ى یاساى بودجه‌وه‌ قه‌رزى زیاتر بکات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ قه‌رزێکى ده‌ره‌کى نه‌کردووه‌.

شیروان میرزا ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه‌ که‌ یاساى بودجه‌ هه‌بوو ده‌زانرێت حساباتى خیتامى چه‌نده‌و چۆن و له‌چیدا خه‌رج کراوه‌، وتیشى:" له‌ناو ئه‌و پڕۆژه‌ بودجه‌یه‌ى ئه‌مساڵ پشکى هه‌رێم باسکراوه‌ که‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ بکات، به‌ڵام که‌ ره‌وانه‌ى ناکات به‌پێى رێککه‌وتنێک 320 ملیار دینار ده‌نێردرێت بۆ حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ى داهاتى خاڵه‌ گومرگییه‌کاندا ده‌بێت".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار