سیستانى نامه‌یه‌کى گرنگ ئاراسته‌ى سیاسیه‌کان و خه‌ڵکى عێراق ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کانى عێراق، عه‌لى سیستانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان جینین پلاسخارت کۆده‌بێته‌وه‌و، له دواى کۆبوونه‌وه‌که نامه‌یه‌کى گرنگى سیاسى ئاراسته‌ى سیاسیه‌کان و خه‌ڵک ده‌کات.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 13ى ئه‌یلولى 2020، له‌و په‌یامه‌دا که نوسینگه‌ى عه‌لى سیستانی، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کانى عێراق بڵاویکرده‌وه تیایدا هاتووه " پێویسته، هه‌ڵبژاردنه‌کان له واده‌ى دیاریکراوى خۆیدا ئه‌نجامبدرێ که ساڵى داهاتووه".
نوسینگه‌ى عه‌لى سیستانى له به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه، ده‌کاته‌وه که بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن، " پێویسته سه‌رجه‌م رێنمایى و رێکاره‌کان بۆ به‌ڕێوه‌چونى پیشه‌یانه‌ى پرۆسه‌که بگیرێنه‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ى هانى هاوڵاتیان بدرێت به گه‌رموگوڕى به‌شدارى بکه‌ن، بۆیه پێویسته هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌یاسایه‌کى دادپه‌روه‌رانه که دوربێت له به‌رژه‌وه‌ندى به‌شێک له هێزه سیاسییه‌کان و به‌هه‌ماهه‌نگى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به‌ڕێوه‌بچێت".
له به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه کراوه که هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت پێدانى ده‌رفه‌ته به هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ى به ئازادى و دور له‌فشار نوێنه‌رانى خۆیان هه‌ڵبژێرن، نوێنه‌رانێک که شایسته بن و کار بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان بکه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه جێبه‌جێنه‌کردنى ئه‌و پێشمه‌رجانه واده‌کات هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت کێشه‌کان ئاڵۆزتر بکات و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر داهاتوى وڵات و رۆڵه‌کانى دروست ده‌کات.
ده‌رباره‌ى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى حکومه‌تى به‌غدا گرتوویه‌ته به‌ر، له به‌یاننامه‌که‌ى عه‌لى سیاستانى ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، حکومه‌تى عێراق به‌هه‌مو تواناى خۆیه‌وه به‌رده‌وام بێت له به‌دیهێنانى دادپه‌روه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تی، کۆنتڕۆڵى خاڵه سنورییه‌کان، باشترکردنى رۆڵى هێزه ئه‌منییه‌کان، سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت و هێشتنه‌وه‌ى چه‌ک له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا، هه‌روه‌ها رێگه نه‌دات به دابه‌شکردنى وڵات و حکومڕانیکردنى ناوچه‌کان له‌لایه‌ن گروپى چه‌کدارى جیاواز و به‌ناوى جیاواز له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش کراوه که حکومه‌ت هه‌نگاوى کردارى بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و هه‌ڵدانه‌وه‌ى دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى گه‌وره ده‌ستپێبکات دور له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، ئه‌وه‌ش به ئاماجى به‌سزاگه‌یاندنى گه‌نده‌ڵکاران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مافى گه‌ل، هه‌روه‌ها حکومه‌ت لێکۆڵینه‌وه له گروپه تاوانکارییه‌کان بکات که خه‌ڵکى بێ تاوان ده‌کوژن و روبه‌ڕوى یاسایان بکاته‌وه.
هاوکات، ده‌رباره‌ى سه‌روه‌رى عێراق له نامه‌که‌ى عه‌لى سیستانى ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو " پاراستنى سه‌روه‌رى عێراق و رێگرتن له‌ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌کى ئه‌رکى هه‌موانه و بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لانى عێراقه، ئه‌و بابه‌ته نابێت تێکه‌ڵ بکرێت به به‌رژه‌وه‌ندى که‌سی، حیزبى و ناوچه‌ییه‌وه و پێویسته هه‌موان له ئاست به‌رپرسیارییه‌وه مامه‌ڵه بکه‌ن له پاراستنى سه‌روه‌رى عێراق، سه‌ربه‌خۆیى و پاراستنى سه‌ربه‌خۆى بڕیارى سیاسى و نیشتیمانییان".

