ناوه‌ڕۆکى کۆبوونه‌وه‌که‌ى به‌رهه‌م ساڵح و نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاشکراکرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمار رایگه‌یاند هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوو چاره‌نوسسازه بۆیه ده‌بێت پاک و بێگه‌رد بێت، ده‌سته‌به‌رى نوێنه‌رایه‌تى راسته‌قینه‌ى خه‌ڵک بکات دوور له ساخته‌کاری.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 13ى ئه‌یلولى 2020به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق له هاوینه‌هه‌وارى مێرگه‌پان پێشوازیکرد له جێنین هێنیس بلاسخارد نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار، له‌و دیداره‌دا جه‌ختکرایه‌وه له‌سه‌ر پشتیوانیکردنى ڕاگه‌یه‌ندراوى مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى ئاینى ئایه‌توڵا سه‌ماحه‌تى سه‌ید عه‌لى سیستانى سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان که بڕیاره ساڵى داهاتوو ئه‌نجامبدرێت.
سه‌رۆک کۆمار جه‌ختده‌کاته‌وه که ئه‌م ھه‌ڵبژاردنه چاره‌نوسسازه "بۆیه پێویسته رێوشوێنى تۆکمه بگیرێته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ى ده‌ره‌نجامى باوه‌ڕپێکراو و متمانه به‌خشى لێبکه‌وێته‌وه و له‌سۆنگه‌یه‌وه به‌رنامه‌ى حکومه‌ت له ھێنادى دادپه‌روه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى جێبه‌جێ بکرێت و رووبه‌ڕووونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و گه‌نده‌ڵکاران بکات و ھۆکارێک بێت بۆئه‌وه‌ى رۆڵى هێزه ئه‌منیه‌کان پته‌و بکات و شکۆى ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه و چه‌کیش له ده‌ستى حکومه‌تدا بهێڵیته‌وه".
له‌دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمار ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، له‌سه‌ر پێویستى په‌یڕه‌وکردنى نه‌خشه‌رێگایه‌کى گونجاو بۆ سازکردنى هه‌ڵبژاردنه‌کان، که سه‌ره‌تا به ته‌واوکارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه ده‌سپێبکات و ھه‌روه‌ک چۆن ده‌سته‌به‌رى نوێنه‌رایه‌تى راسته‌قینه‌ى گه‌ل بکات له‌سه‌رانسه‌رى عێراق به‌جۆرێک ره‌نگدانه‌وه‌ى ویستى ئازادانه‌ى ته‌واوى ڕۆڵه‌کانى گه‌ل بێت له پرۆسه‌ى ھه‌ڵبژاردنى نوێنه‌ره‌کانیان به‌بێ هیچ فشار و گوشارێک که‌ئه‌مه‌ش واده‌کات ده‌رنجامه‌که‌ى هاوتابێت له‌گه‌ڵ ویستى گه‌ل به‌ئاڕاسته‌ى گۆرانکارى و پابه‌ندبوونى ته‌واو له بابه‌تى نوێنه‌رایه‌تیان له حکومه‌ت و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
سه‌رۆک کۆمار راشیگه‌یاند قۆناغى دواى ته‌واوکارى یاساى ھه‌ڵبژاردنه‌کان، قۆناغى دووه‌مى پڕۆسه‌که دێت که قۆناغێکى گرنگتره ئه‌ویش بریتیه له‌ده‌سته‌به‌رکردنى پاکترین و بێگه‌ردترین پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن، بۆ ھێنانه‌دى ئه‌و ئامانجه‌ش پێویسته رێوشوێنى یه‌کلاکه‌ره‌وه و بنبێ بگیرێته به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له ساخته‌کارى و ته‌زویر له پرۆسه‌که‌دا، که چاره‌نوسى ھه‌موو رۆڵه‌کانى گه‌لى عێراقى پێوه گرێدراوه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک کۆمار دووپاتیکرده‌وه هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوو گرنگن چونکه دواى ئه‌و خۆپیشاندانه میلیانه دێت که داواى چاکسازى و گۆڕانکاریان کرد و خواستیانه هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ره‌نگدانه‌وه‌ى راى گشتى و نیشتیمانى و داواکارى بۆ واقعى نوێى ژیانى نوێى سیاسى بێت له‌پێناو پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزارى شایسته به گه‌لى عێراق و به‌رده‌وامکردنى ڕه‌وتى کاروانێکى ئاشتیانه له به‌دیهێنانى چاکسازى به‌ڵیندراو.
هاوکات، سه‌رۆک به‌رهه‌م ئاماژه‌یدا به گرنگى ده‌سته‌به‌رکردنى ده‌رفه‌تى به‌شدارى چونیه‌ک و یه‌کسان له هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ سه‌رجه‌م هاوولاتیان به هه‌موو پێکهاته‌کانیانه‌وه کرده‌وه له‌ڕێگاى نه‌ھێشتنى گرفته ته‌کنیکى و یاسایى و کارگێڕیه‌کانه‌وه بۆئه‌وه‌ى پڕۆسه‌که به‌جۆرێک بێت تاوه‌کو ئاواره و لێقه‌وماو ده‌ربه‌ده‌ر و ئه‌وانى دیکه‌ش ده‌رفه‌تى به‌شداریکردنى ھاوسه‌نگیان بۆ فه‌راھه‌م بکرێت.
له‌به‌شێکى دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمار جه‌ختیکرده‌وه له‌گرنگى هه‌ماهه‌نگیکردنى نوێنه‌رایه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له‌گه‌ڵ کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان له پرۆسه‌ى چاودێریکردنى کۆى قۆناغه‌کانى هه‌ڵبژاردن بۆ چاودێریکردن و سه‌رپه‌رشتیکردنى پرۆسه‌یه‌کى پاک و بێگه‌رد و پته‌وکردنى متمانه ھاووڵاتیان و دڵنیاى لاى ده‌نگده‌ران به‌ھه‌ڵبژاردنه‌کان که ئه‌مه‌ش خواستێکى گشتى میللى و سیاسى و نیشتیمانییه.

