مسته‌فا کازمى: سوورین له‌سه‌ر روبه‌روبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵکاران

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر کۆبوونه‌وه‌که‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌کان و نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند که سوورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ى خۆیدا و روبه‌رووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵکاران.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 13ى ئه‌یلولى 2020، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق په‌یامێکی له‌باره‌ی کۆبونه‌وه‌ى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌کانی عێراق و جینین بلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق راگه‌یاند.
له‌په‌یامه‌که‌دا مسته‌فا کازمى رایگه‌یاند: "به سوپاس و پێزانینى زۆره‌وه، رێنماییه‌کانی عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى عێراقمان له میانه‌ى پێشوازیکردنى له جینین بلاسخارت، نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ عێراق پێگه‌یشت".
هه‌روه‌ها مسته‌فا کازمى ده‌شڵێت: "له‌سه‌ر هه‌مان ئاراسته‌ى مه‌رجه‌عیه‌تى باڵا و سووربوونیان له‌سه‌ر رێنمایى و ئامۆژگاریه‌کانى که بنه‌ماو کارى له‌پێشینه‌یه بۆ گه‌لى عێراق، ئامانجى سه‌ره‌کیمان ده‌بێت بۆ به‌دیهێنانى ئاواته‌کانى گه‌لى عێراق بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختى ئازاد و دادپه‌روه‌رانه و هاوسه‌نگانه، هه‌روه‌ها حکومه‌ت به‌رده‌وام بێت له هه‌نگاوه‌کانى بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى و سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵکاران، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستانه‌ى رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه".
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که حکومه‌ته‌که‌ى سووره له‌سه‌ر لێپرسینه‌وه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌ستیان له رژانى خوێنى عێراقییه‌کاندا هه‌یه و قۆناغى یه‌که‌مى پرۆسه‌ى سه‌لماندن و لێکۆڵینه‌وه‌ش به هه‌ژمارکردنى شه‌هید و برینداره‌کانى ڕوداوه‌کانى ئۆکتۆبه‌رى 2019 و رۆژانى داهاتوو ته‌واو بووه و به‌منزیکانه‌ش قۆناغى دووه‌مى لێکۆڵینه‌وه و په‌یوه‌ست به ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌ستپێده‌کات" ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له خوێنى عێراقدا هه‌یه و راده‌ستى دادگایان ده‌که‌ین".
ئه‌مڕۆ جینین بلاسخارت نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له عێراق له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کان له عێراق جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت له رۆژى 6ى (حوزه‌یران/6)ى ساڵى 2021 کرده‌وه.

