پزیشکانى هه‌ولێر داوایه‌کى به په‌له ئاڕاسته‌ى حکومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌که‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌ندیکاى پزیشکانى کوردستان لقى هه‌ولێر ئیدانه‌ى هێرشکردنه سه‌ر پزیشکێکى گه‌ندج ده‌که‌ن له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ى کۆرۆنادا له‌لایه‌ن که‌سوکارى نه‌خۆشه‌که‌وه.
ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه سه‌ندیکاى پزیشکانى کوردستان لقى هه‌ولێر له به‌یاننامه‌یه‌کدا ده‌ڵێن:" زۆر به‌توندى ئیدانه‌ى هێرشکردنه سه‌ر پزیشکێکى گه‌نج (پزیشکى نیشته‌جێى خولاو) ده‌که‌ین که له کاتى ڕاپه‌ڕاندنى ئه‌رکى فه‌رمى دا و له ناو توشبوانى ڤایرۆسى کۆڕۆنا له فریاکه‌وتنى ڕۆژئاواى هه‌ولێر به شێوه‌یه‌کى زۆر دڕندانه‌و و نا مرۆڤانه هێرش کراوه‌ته سه‌ر ئه‌و پزیشکه گه‌نجه له لایه‌ن که‌س و کارى نه‌خۆش".
هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه" ئێمه له سه‌ندیکاى پزیشکانى کوردستان نیگه‌رانى قوڵى خۆمان ده‌رده‌بڕین و داواى ڕێککارى زۆر به‌په‌له ده‌که‌ین بۆ سزادانى که‌سانى هێرشبه‌ر، سه‌ندیکاى پزیشکان به ئه‌رکى سه‌ره‌کى خۆى ده‌زانێت ئه‌و که‌یسه بگرێته ئه‌ستۆ و مافى پزیشکه‌که بسه‌نێته‌وه".
داوا کارییه‌کانى سه‌ندیکاى پزیشکانى کوردستان لقى هه‌ولێر بریتین له:
١. له ماوه‌ى که‌متر له ٢٤ کاتژمێر هه‌موو که‌سانى هێرشبه‌ر ده‌ستگیر بکرێن و ڕووبه‌ڕووى یاسا بکرێنه‌وه.
٢. قه‌ره‌بووى معنوى و ماددى پزیشکه‌که بکرێته‌وه.
٣. پارێزگارى و ئه‌منینه‌تى نه‌خۆشخانه‌کان توندوتۆڵ‌تر بکرێن و ڕێگه نه‌درێ حاڵه‌تى وا دووباره بکرێته‌وه.
٤. لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد بکرێ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ى پارێزگارى له نه‌خۆشخانه ده‌کات، ده‌پرسین ئاخۆ چۆن ده‌کرێ له هه‌بوونى هێزى ئه‌منى له‌ناو نه‌خۆشخانه هێرش بکرێته سه‌ر پزیشک.
٥. په‌ڕله‌مانى کوردستان هه‌رچى زووه کار بکات بۆ ده‌رچواندنى یاساى “پارێزگارى کردن له پزیشکان” وه‌ک چۆن له کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆى حکومه‌ت دا هاتووه.

