‌سلێمانى به‌ شارى پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ له‌ عێراق دیاریکرا

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
رێکخه‌رى پرۆژه‌ى پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى نیشتمانیى عێراقى رایگه‌یاند که‌ بڕیاردراوه‌ که‌ سلێمانى وه‌ک شارى پێکه‌وه‌ژیان بۆ ئه‌مساڵ دیارى بکرێت.

به‌پێى راگه‌یه‌نراوێک که‌ واژووى عه‌مار کزار، رێکخه‌رى پرۆژه‌ى پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى نیشتمانیى عێراقى له‌سه‌ره‌، تێیدا هاتووه‌، بڕیاردرا شارى سلێمانى وه‌ک شارى پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ له‌ عێراق بۆ ساڵى ٢٠٢٠ ده‌ستنیشانبکه‌ن، له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و هه‌وڵه‌ نیشتمانى و مرۆیه‌یى حکومه‌تى خۆجێى ئه‌و پارێزگایه‌ بۆ دابینکردنى پێکه‌وه‌ژیان داویانه‌.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار