به‌رپرسێکى یه‌کێتى ژماره‌ى سه‌ربازانى تورکیا له بنکه‌ى به‌عشیقه ئاشکرا ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کارگێڕى مه‌ڵبه‌ندى مووسڵى یه‌کێتیى نیشتیمانى کوردستان ژماره‌ى سه‌ربازانى تورکیا له‌ناو بنکه‌ى سه‌ربازى به‌عشیقه‌ى له رۆژهه‌ڵاتى شارى موسڵ ئاشکرا کردووه .
غه‌یاس سورچى، کارگێڕى مه‌ڵبه‌ندى مووسڵى یه‌کێتى به (بغداد الیوم) راگه‌یاندوه که ژماره‌ى سه‌ربازانى سوپاى تورکیا له‌ناو بنکه‌ى سه‌ربازى به‌عشیقه له‌نێوان 600 بۆ 700 سه‌ربازدایه .
ئه‌و به‌پرسه‌ى یه‌کێتى له پارێزگاى مووسڵ ئاشکراى کردووه که سوپاى تورکیا ده‌ستى به پرۆسه‌ى قایمکارى بۆ پاراستنى ئاسایشى بنکه‌که کردووه.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه که پێش ده‌ستپێکردنى پرۆسه سه‌ربازییه‌که‌ى ئه‌مدواییه‌ى تورکیا دژ به پێگه‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) له‌ناو خاکى هه‌رێمى کوردستان، سه‌ربازانى تورکیا له‌ناو بازاڕى دهۆک پێداوستییه‌کانیان دابین ده‌کرد، به‌ڵام "له‌ئێستادا له‌ترسى گیانى سه‌ربازه‌کان سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کانى بنکه‌که له‌ڕێگاى فرۆکه‌وه دابین ده‌کرێت".
تورکیا زیاتر له 20 بنکه‌ى سه‌ربازى له‌خاکى هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه که ده‌که‌ونه هه‌ردوو پارێزگاى دهۆک و هه‌ولێره‌وه، ئه‌وه جگه له بنکه‌ى سه‌ربازى به‌عشیقه له پارێزگاى نه‌ینه‌وا که تورکیا له‌کۆتاییه‌کانى ساڵى 2015 و به‌پاساوى راهێنانى هێزه سونییه‌کان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێکخراوى تیرۆریستى داعش دایمه‌زراند و تائێستا ئاماده نییه لێیبکشێته‌وه .