قوباد تاڵه‌بانی: له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ که‌رکوک پێداگرین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا له عێراق کۆبووه‌وه و رایگه‌یاند، پێداگرن له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه بۆ که‌رکوک و ئه‌م داوایه‌یان به به‌رپرسانى به‌غدا گه‌یاندووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ى ئه‌یلولى 2020 قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وه‌ک سه‌رۆکى وه‌فدى باڵاى هه‌رێم بۆ دانوستان، دوا پێشهاته‌کانى گفتوگۆکانى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵ و ڕه‌وشى ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى له‌گه‌ڵ ماپیۆ توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا له عێراق و کونسوڵى گشتى ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر تاوتوێ کرد.
هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌که‌دا هاوکارییه‌کانى ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق و ھه‌رێمى کوردستان باسکران، به‌تایبه‌ت بارودۆخى په‌تاى کۆرۆنا.
قوباد تاڵه‌بانى جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى هه‌رێم له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه بۆ که‌رکوک کرده‌وه و به تایبه‌تى بۆ بنکه‌ى سه‌ربازى که‌ى وه‌ن.
تاڵه‌بانى هێماى بۆ ئه‌وه‌شکردووه که له گفتوگۆکانیدا له به‌غدا ئه‌و باسه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حکومه‌تى فیدراڵ کردووه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستى هاوکاریکردن و به‌شداریى کردنى پێشمه‌رگه له به‌رقه‌رارکردنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌و ناوچانه.
هاوکات، باسله‌وه‌شکراوه که له ئێستاشدا هه‌ردوولا تاوتوێى زه‌مینه و میکانیزم و رێوشوێنى گونجاو بۆ چۆنیه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ که‌رکوک ده‌که‌ن .

