ئاگر له‌باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌یروت كه‌وته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ ئاگرێكی گه‌وره له‌باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌یروت كه‌وته‌وه تائێستاش هۆكاری رووداوه‌كه نه‌زانراوه.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 15ئه‌یلولى 2020 ئاگر له‌باڵه‌خانه‌یه‌كی بازرگانی به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان كه‌وتوه‌ته‌وه‌و تیمه‌كانی به‌رگری شاستانی شاره‌كه‌ش له‌هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دان و تائێستاش هۆكاری رووداوه‌كه نه‌زانراوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌هه‌فته‌ی رابردوودا ئاگرێكی دیكه له‌پایته‌ختی لوبنان كه‌وته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆری ماددی لێكه‌وته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا له رۆژی 4ی مانگی رابردوودا ته‌قینه‌وه‌كی گه‌وره له‌به‌یروت رووداو به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 200 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
