نێچيرڤان بارزانى: نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌توانن هاوکارى عێراق بکه‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچيرڤان بارزانى رایگه‌یاند نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت هاوكاريى عێراق بكات له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و ته‌حه‌دياتى به‌رده‌مى.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچيرڤان بارزانى ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی لە جێنین پلاسخارت، نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی عێراق کرد. نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت هاوكاريى عێراق بكات له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به ڕۆڵى ئه‌رێنيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد و دووپاتى كرده‌وه كه نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت هاوكاريى عێراق بكات له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و ته‌حه‌دياتى به‌رده‌مى.
دەقی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکه:
سه‌ر‌له‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15/9/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو جێنين پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى عێراق به‌گشتى و دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراقيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به ڕۆڵى ئه‌رێنيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد و دووپاتى كرده‌وه كه نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت هاوكاريى عێراق بكات له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و ته‌حه‌دياتى به‌رده‌مى.
سيستمى فيدراڵى له عێراق، پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، جموجووڵه‌كانى داعش و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.

