حکومەتی عێراق: کۆتایی بە بندیوار دەهێنین

4 ساڵ لەمەوپێش



ئەحمەد مولا تەلال وتەبێژی حکومەتی ێراق ڕایگەیاند، سورن لەسەر کۆتایی هێنان بە بندیوارەکان و جوڵەش بە هێزەکانی دژەتیرۆ کراوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لیژنەی باڵا سەبارەت بە دۆسییەکانی گەندەڵی.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وتەبێژی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، نابێت راستی و دروستی ژمارەی فەرمانبەرانی راستەقینە و بندیوارەکان لە خەڵکی بشاردرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی خۆیدا گفتوگۆی کردووە لەسەرە گرتنەبەری شێوازێکی گونجاو بۆ دڵنیابوونەوە لەژمارەی فەرمانبەرانی ڕاستەقینەی هەر دامەزراوە و وەزارەتێک.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە سەبارەت بەو پێشنیازانەی کە پێشکەشکراون سەبارەت بە لابردنی بەربەستەکانی بەردەم ڕێکخستنی زانیارییەکانی تایبەت بە فەرمانبەرانی دەوڵەت,

مولا تەلال جەختیکردەوە کازمی فەرمانیکردووە بە پێکهێنانی تیمێک بۆ پێشکەشکردنی چارەسەرەکان سەبارەت بە تەواوکردنی زانیاریی دروست لەسەر فەرمانبەرانی دەوڵەت.

ئاشکراشکرد، تیمەکە بە سەرۆکایەتی وەزیری پلان دانان و ئەندامیەتی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران و نوێنەرانی چاودێری دارایی و بەرێوەبەری دەزگای ناوەندی سەرژمێری، نوێنەری وەزارەتی بازرگانی و نوێنەری وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و نوێنەرانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری.

بڕیاریشە ئەو تیمە شێوازێک پێشکەش بکەن بۆ تەواوکردنی وانیارییەکان سەبارەت بە فەرمانبەران و پشتبەستن بە تەکنەلۆژیای نوێ بۆ سەرژمێریکردنی فەرمانبەرانی ڕاستەقینە.

لە بەشێکی تری وتەکانی وتەبێژی کازمی ڕوونیکردەوە، حکومەت دەیەویت کۆتایی بهێنێن بە دەستەواژەی بندیوارەکان لەڕێکەی ئەو ئالیەت و شێوازی کارکردنەی تیمەکەوە و پێویستە هەموو وەزارەتەکانیش ئامادەکاری بکەن بۆ پێکەوەبەستنەوەیان بە حکومەتی ئەلکترۆنییەوە.

لە کۆتایی وتەکانیدا وتەبێژی حکومەتی عێراق جەختیکردەوە، هێزەکانی دژەتیڕۆ ڕاسپێردراوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای تایبەت بە گەندەڵی و دۆسییەکانی گەندەڵی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار