عەلی حەمە ساڵح: شەوانە سنەوبەرەکانی سلێمانی دەسووتێنرێن بۆ 100 ملیۆن دۆلار

4 ساڵ لەمەوپێش



عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان رایگەیاند شەوانە سنەوبەرەکانی ڕێگای ڕاپەڕین بۆ تاسڵوجە دەسووتێنرێن بۆ ئەوەی بکرێن بە پێشانگای ئۆتۆمبێل بۆ قازانجی 100 ملیۆن دۆلار.

دەقی نوسێنێکی عەلی حەمە ساڵح لەوباریەوە کە لەگەڵ پۆستی ھاوڵاتیەکدا بڵاویکردۆتەوە.

بۆ ئەوە کەسەی لە خەمی خەڵکی سلێمانیدایە
ئەم شارە شایەنی ئەمە نیە
ماوەی دوو مانگە بە ھەرچی بەرپرس و دەسەڵاتدارە وتومانە تکایە ڕێگا لەمە بگرن!
ژمارەیەک دەسەڵاتدا پلانیان داناوە بۆ سوتاندنی سنەوبەرەکانی ڕێگای ڕاپەڕین بۆ تاسڵوجە...
پلانەکە ئەمەیە
شەوانە بە دزیەەوە سنەوبەرەکان بسوتێنن ..
پاشان نزیکەی ١٢٠ دۆنمە بیکەن بە پێشانگای ئۆتۆمبیل و ١٠٠ ملیۆن دۆلار قازانج ..
پلانەکەش ئەوەیە لە ڕێگای شارەوانی سلێمانیەوە ڕێگاپێدانی کاتی بۆ وەربگرن!!
تکایە خەمخۆرانی سلێمانی با ڕێگربین لەم تاوان و داگیرکاریە!!
عەلی حەمە ساڵح

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏نص‏‏

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار