یه‌کێتى: پارتى له‌به‌ر تورکیا ناگه‌ڕێته‌وه بۆ که‌رکوک
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان رایگه‌یاند، کێشه‌کانى که‌رکوک په‌یوه‌ندى به ناکۆکى پارتى و یه‌کێتییه‌وه نییه‌و "پارتى خۆى نایه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه شاره‌که له‌به‌ر تورکیا".
ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه 20ى ئه‌یلولى 2020 له باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکى یه‌کێتى لایه‌نه کوردییه‌کانى شاره‌که به‌بێ ئاماده‌بوونى پارتى کۆبوونه‌وه‌و تیایدا له‌باره‌ى چه‌ند پرسێکه‌وه گفتوگۆیان کرد.
له‌دواى کۆبوونه‌وه‌که محه‌مه‌د دوشیوانى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکى یه‌کێتى به رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند، کۆبوونه‌وه‌که له‌سه‌ر کێشه‌کانى ئه‌مڕۆى که‌رکوکه به‌تایبه‌ت ته‌عریب و هێنانى عه‌ره‌ب.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" کۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه کوردیه‌کان بۆ ئه‌وه‌یه که یه‌ک هه‌ڵوێستى و یه‌ک ده‌نگى بین تا به‌یه‌که‌وه بریارو سیاسه‌تیکى هاوبه‌شمان هه‌بێت".
محه‌مه‌د دووشیوانى وتیشى:" له راگه‌یاندنه‌کان وا پیشان ده‌درێت که کێشه‌کانى ئه‌مرۆى که‌رکوک په‌یوه‌ندى به ناکۆکى پارتى و یه‌کێتییه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش دووره له راستییه‌وه، پارتى ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه که‌رکوک با باره‌گاکان و سه‌رجه‌م پۆسته ئیدارییه‌کانى وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه پارتى له‌به‌ر تورکیا ناگه‌ڕێته‌وه که‌رکوک".
به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکى یه‌کێتى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه، بریاریانداوه لیژنه‌یه‌ک پێکبهێنن له لایه‌نه کوردییه‌کان له‌سه‌ر کێشه‌کانى که‌رکوک سه‌ردانى هه‌ردوو حکومه‌تى عێراق و هه‌رێم بکه‌ن.
له‌دواى رووداوه‌کانى ١٦ى ئۆکتۆبه‌ره‌وه پارتى باره‌گاکانى له که‌رکوک داخستووه‌و تائیستاش نایه‌وێت بگه‌رێته‌وه که‌رکوک به‌هۆکارى ئه‌وه‌ى دۆخى شاره‌که ئاسایى نه‌کراوه‌ته‌وه.