لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له‌سه‌ر مه‌رجه‌عی كوردی رێككه‌وتن

یەک مانگ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستان دووشەممە له‌سه‌ر مه‌رجه‌عی باڵای كورد رێکەوتن كه پێکدێت‌ له‌ ئەنجومەنێکی 40 كه‌سی و رێکەوتنەکەش لە شه‌ش خاڵ پێکھاتوە.
سه‌ما به‌كداش، وته‌بێژی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی دانوستانه‌كان رایگه‌یاند، پارتی یه‌كێتی نیشتیمانی و ئه‌نه‌كه‌سه‌ له‌سه‌ر ناوی مه‌رجه‌عی سیاسی رێككه‌وتوون و ناوی ده‌كه‌ن به‌ مه‌رجه‌عی باڵای كورد.

راشیگه‌یاند، ئه‌وان له‌سه‌ر شه‌ش خاڵ رێككه‌وتوون، كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و مه‌رجعه‌ باڵایه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سه‌رێكانی، عه‌فرین و گرێ سپی و ھه‌روه‌ها له‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی كورد له‌رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ و چۆنیه‌تی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و ده‌ركردنی بڕیاره‌كان و دانانی په‌یڕه‌وێكی ناوخۆیی رێككه‌وتوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار