یه‌کگرتوو : فشار‌و سزادانى سیاسى پیشه‌یه‌کى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌کانى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان رایگه‌یاند، فشار‌و سزادانى سیاسى پیشه‌یه‌کى مێژوویى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمه، حزبه‌که‌ى هه‌رگیز لێى نه‌ترساوه.
محه‌مه‌د هاودیانى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى و به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌کانى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان له تویتێکدا بڵاویکرده‌وه: "فشار‌و سزادانى سیاسى پیشه‌یه‌کى مێژوویى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستانه که هیچ کات یه‌کگرتوو لێى نه‌ترساوه و ناترسێت".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه: حزبه‌که‌ى ئه‌گه‌ر به‌هاى هه‌ڵوێسته‌کانى گرانیش بێت به‌دڵنیایه‌وه به‌رژه‌وه‌ندى خه‌لکى کوردستان له‌پێشه‌وه‌ى هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانه" ئه‌گه‌ر باجه‌کانیشى زۆر بێت لێى پاشگه‌زنین یه‌کگرتوو بون شانازیه".
شه‌وى رابردوو سه‌باح باپیرى سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆک رایگه‌یاند: پارتى دیموکراتى کوردستان، یه‌کگرتووى ئاگادارکردووه‌ته‌وه له‌وه‌ى رێککه‌وتنى نێوانیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و پێویسته پۆسته‌کانیان له پارێزگاکه راده‌ست بکاته‌وه.
هاوکات جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێککه‌وتنه‌که‌ى نێوان پارتى و یه‌کگرتوو دواى ره‌خنه‌ى په‌رله‌مانتارانى یه‌کگرتوو له په‌رله‌مانى کوردستان له حکومه‌تى هه‌رێم و واژۆکردنى له‌سه‌ر نوسراوى بانگهێشتى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ په‌رله‌مانى کوردستان دێت که به‌هۆیه‌وه پارتى نیگه‌ران بووه.
به‌پێى رێککه‌وتنى نێوان پارتى و یه‌کگرتوو، 25 پۆست له حکومه‌تى خۆجێیى پارێزگاى دهۆک دراوه‌ته یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان، به‌ڵام دوێنێ به فه‌رمى ئاگادارکراوه‌ته‌وه که پۆسته‌کان راده‌ستبکاته‌وه.