بایک: هیچ که‌س ناتوانێت کێشه‌ى گه‌لى کورد و ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌یه‌کتر جیاکاته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکى کۆما جڤاکێن کوردستان-که‌جه‌که رایگه‌یاند: “کێشه‌ى ڕێبه‌ر ئاپۆ و گه‌لى کورد ئاوێته‌ى یه‌کتر بوون، هیچ که‌س ناتوانێت جیایان بکاته‌وه".
جه‌میل بایک، هاوسه‌رۆکى کۆما جڤاکێن کوردستان-که‌جه‌که، له به‌رنامه‌یه‌کى تایبه‌تى که‌ناڵى ئاسمانیى ستێرک-دا :" ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌موو ژیان خۆى خستووه‌ته خزمه‌ت گه‌لى کورد و مرۆڤایه‌تی، هه‌رگیز ژیانێکى شه‌خسیى بۆ خۆى نه‌ویستووه و نییه‌تی. ئه‌گه‌ر ژیانێک هه‌بێت ده‌بێت له خزمه‌ت ئازایدیدا بێت. ئه‌و ژیانێک قبوڵ ناکات، که خزمه‌تى ئازادى نه‌کات. بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو ژیانى خۆى له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خستووه‌ته خزمه‌تى گه‌لى کورد و مرۆڤایه‌تییه‌وه".
جه‌میل بایک، ده‌شڵێت:" ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له کوردستان گه‌لى کورد زیندوو بووه‌ته‌وه و ژیاوه‌ته‌وه، هه‌ستاوه‌ته سه‌ر پێ، جگه له ئازادیى هیچى تر قبوڵ ناکه‌ن، بۆئازادى تێکۆشان ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر گه‌لى کورد ئه‌مڕۆ له جیهاندا ناسراوه، ڕێز له کوردان ده‌گیردرێت، خۆشه‌ویستى بۆ گه‌لى کورد هه‌یه، ئه‌وانه هه‌مووى به تێکۆشانى رێبه‌ر ئاپۆ به‌دیهاتوون. لێره‌دا ئه‌و تێکۆشانه، که رێبه‌ر ئاپۆ پێشیخستووه گرنگه و رۆڵێکى زۆر گه‌وره‌ى گێڕاوه، بۆ ئه‌وه‌ش ئێمه و هه‌موو که‌س خۆمان به قه‌رزردارى رێبه‌ر ئاپۆ ده‌زانین، ده‌بێت هه‌موو که‌س ئه‌و قه‌رزه‌ى خۆى بداته‌وه و کار بۆ دانه‌وه‌که‌شى بکات".
هاوسه‌رۆکى کۆما جڤاکێن کوردستان-که‌جه‌که، جه‌ختیشده‌کاته‌وه”کێشه‌ى رێبه‌ر ئاپۆ و گه‌لى کورد ئاوێته‌ى یه‌کتر بوون، هیچ که‌س ناتوانێت ئه‌و کێشانه له یه‌کتر دووربخاته‌وه، یان جیایان بکاته‌وه، ئازادیى رێبه‌ر ئاپۆ ئازادیى گه‌لى کورده، ئازادیى گه‌لى کورد، ئازادیى رێبه‌ر ئاپۆیه. ئێستا له مێژوودا رێبه‌رایه‌تیى گه‌لێک به بارمته بگیرێت، له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا بێت، ئه‌وه ئه‌و گه‌له هه‌موویان کراون به بارمته، ئه‌و گه‌له هه‌موویان دیلکراون، ئه‌و گه‌له هه‌موویان له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دان، ئه‌وه ڕاستییه‌که‌یه. تاوه‌کو رێبه‌رایه‌تیى ئه‌و گه‌له ئازاد نه‌بێت، ئه‌و گه‌له‌ش هه‌رگیز ئازاد نابێت".
جه‌میل بایک، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که سیاسه‌تى تورکیا، که له‌سه‌ر بنه‌ماى پاکتاوکردنى گه‌لان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌وڵ ده‌دات، هه‌موو ئه‌و ناوچانه بخاته‌وه ژێر ده‌ستى خۆی، که ده‌وڵه‌تى عوسمانیى داگیرى کردووبوون، پێشیوابوو:" ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م گه‌لى کورددا هه‌یه بۆ کۆتاییهێنان به‌و سیاسه‌ته“