ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنا

4 ساڵ لەمەوپێش



وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٠٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٥٢١ چاکبوونەوە و ٢٥ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە‪.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٠٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢٦٥ لە دهۆک، ٢٥٠ لە هەولێر، ١١٣ لە سلێمانی، ٣٢ لە گەرمیان، ٣١ لە هەڵەبجە، ١٥ لە راپەڕین."

ئاماژە بەوەشکراوە، "٥٢١ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ٢٢٦ لە دهۆک، ١٩٤ لە هەولێر، ٣٣ لە هەڵەبجە، ٣١ لە سلێمانی، ٢٩ لە گەرمیان، هەشت لە راپەڕین."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "٢٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە ١١ لە سلێمانی، شەش لە دهۆک، چوار لە هەولێر، چوار لە راپەڕین."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٤٤ هەزار و ٦٩٥ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٨ هەزار و ٦٧٤ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٦١٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار