"قبوڵ ناکه‌ین شه‌نگال بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێش 2014، ئه‌گه‌ر ئیستفزازیشمان بکه‌ن به‌رگرى دەکه‌ین"

حه‌سۆ ئیبراهیم، جێگرى هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى دیموکراتیى شه‌نگال بۆ ‌ھاوڵاتی

4 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

حهسۆ ئیبراهیم، جێگرى هاوسهرۆکى ئهنجومهنى خۆبهڕێوهبهرى دیموکراتى شهنگال رێکەوتنی حکومەتی هەرێم و عێراق لەسەر شنەنگال بە دەستی تورکیا دەزانێت و دەڵێت دهیانهوێت له رێگهى رێککهوتنهکەوه شهنگال رادەستی تورکیا بکهن.

حهسۆ ئیبراهیم، لەچاوپێکوتنێکیدا لەگەڵ ھاوڵاتی وتی «ئهگهر بیانهوێت هێزهکانى یهبهشه دووربخهنهوه لهشهنگال و بیانهوێت ئیستفزازمان بکهن و شهڕمان لهگهڵ بکهن ئامادهین بهرگرى لهخاکى شهنگال و گهلى شهنگال بکهین».

هەروەها وتی کە رێککەوتنەکە «پیلانێکى سیاسییه دژى یهبهشه که لهڕێگهى پێشمهرگهى پارتییهوه هێزى تورکیا دهربازى شهنگال بکهن و خهڵکى  شهنگال دووبارهو جارێکى تر تووشى کۆچ و دهردهسهرى بکهن، دیاره ئهو پیلانه وهکو پیلانهکانى داگیرکردنى سهرێکانى و گرێ سپییهو تورکیا دهیهوێت لهڕێگهى پێشمهرگهوه داخڵى شهنگال ببێت».

ھاوڵاتی: ئهو رێککهوتنهى نێوان حکومهتى ههرێم و عێراق کرا وهک خۆبهڕێوهبهرى شهنگال خوێندنهوهتان بۆى چییه؟

حهسۆ ئیبراهیم: ئێمه وهکو خۆبهڕێوهبهرى دیموکراتى شهنگال ههڵوێستمان دیاره، ئهو رێککهوتنهى نێوان حکومهتى عێراق و ههرێم رهتدهکهینهوه، هیچ کهسێکى شهنگالى لهو رێککهوتنهدا ئاماده نهبووهو ئهوان بهبێ خهڵکى شهنگال ناتوانن بڕیارى لهسهر بدهن، قبوڵ ناکهین شهنگال بگهڕێتهوه بۆ پێش ساڵى 2014، شهنگال خۆسهرى و دیموکراتى دهوێت و ئیدارەدانى شهنگال پێویسته خهڵکى شهنگال بهڕێوهى ببهن و بڕیار لهچارهنووسى خۆیان بدهن، ئهمریکا بێت یا عێراق و تورکیا و پارتى و حکومهتى ههرێم رێککهوتن بکهن خهڵکى شهنگال بهشدار نهبێت تێیدا ئێمه قبوڵى ناکهین.

ھاوڵاتی: خۆپیشاندانى شهنگالییهکان پهیوهندى بهڕێککهوتنهکهوه ههیه؟

حهسۆ ئیبراهیم: گهل و خهڵکى شهنگال قهبوڵ ناکهن بڕیار لهسهریان بدرێت بهبێ بهشدارى خهڵکهکهى، چونکه گهڕانهوهى ئیدارهى شهنگال بهو شێوهیهى باس دهکرێت قبوڵکراو نییه، وهکو ئهنجومهنى خۆسهرى دیموکراتى بهشدارى ئهو خۆپیشاندانه دهکهین و پشتیوانى خهڵکى شهنگال دهکهین.

ھاوڵاتی: هێزهکانى یهبهشه لهسهر سنورى سوریاو شهنگالدان، یان پۆلیسى عێراقى تێدایه؟

حهسۆ ئیبراهیم: وهکو هێزێکى عهسکهرى یهبهشه زارۆکى شهنگالن و زارۆکى یهزیدیانه، ناتوانن هێزى یهبهشه لهشهنگال دهربکهن، ئهوانه خهڵکى شهنگالن، ههتا یهک ئینسان نییه باسى شتێکى وابکا، هێزى یهبهشه بۆ پاراستنى شهنگاله، بهشێک لههێزى یهبهشه موچه لهحکومهتى عێراق وهردهگرن، ئهگهر داواى ئهوه بکهن حهرهس حدود یان سوپاى عێراق بێته شهنگال، حهرهس حدودو پۆلیسى عێراقى لهناو شهنگالدا ههیه، بهڵام دیاره ئهوە پیلانێکى سیاسییه دژى یهبهشه که لهڕێگهى پێشمهرگهى پارتییهوه هێزى تورکیا دهربازى شهنگال بکهن و خهڵکى  شهنگال دووبارهو جارێکى تر تووشى کۆچ و دهردهسهرى بکهن، دیاره ئهو پیلانه وهکو پیلانهکانى داگیرکردنى سهرێکانى و گرێ سپییهو تورکیا دهیهوێت لهڕێگهى پێشمهرگهوه داخڵى شهنگال ببێت، وهکو خهڵکى شهنگال ئهمه قبوڵ ناکهین و چى پێویست بکات دهیگرینهبهر بۆ پاراستنى گهل و خهڵکى شهنگال.

ھاوڵاتی: واتا پێتانوایه پارتى لهڕێگهى ئهم رێککهوتنهوه دهیهوێت تورکیا بهێنێته ناو شهنگالهوه؟

حهسۆ ئیبراهیم: دیاره پیلانی ئهوان ئهوهیه له رێگهى ئهم رێککهوتنهوه پارتى میت بهێنێته ناو شهنگال و دهوڵهتى تورکیا داخڵى شهنگال بکهن و بهبڕواى ئهوان وایه کهئێمه لهشهنگال بکهنه دهرهوه، لهکاتێکدا ههموو کهس دهزانێت داعش لهڕێگهى تورکیاوه داخڵى سوریاو عێراق بووه.

پێشمهرگه بهناوى پێشمهرگهى رۆژ ببهنهوه بۆ رۆئاواى کوردستان نهیانتوانى سهرکهوتن بهدهستبهێنن، ئێستا دهیانهوێت لهڕێگهى ئهم رێککهوتنهوه شهنگال تهسلیمى تورکیا بکهن و پێشمهرگهى رۆژ لهڕێگهى شهنگالهوه دهربازى رۆژئاوا بکهن و سنورى شهنگال- سوریا تهسلیمیان بکهن، خهڵکى شهنگال ئهمه قبوڵ ناکهن.

ھاوڵاتی: هێزهکانى یهبهشه که خهڵکى یهزیدى و شهنگالین چهندن لهشهنگالدا؟

حهسۆ ئیبراهیم: ژمارهى یهبهشه باشن، ئاسایشى یهزیدان یهبهشه یهدهشه، ژمارهیهکى ئهوان لهدهوڵهتى عێراق موچه وهردگرن و چهکى پێداون و ژمارهى هێزهکان نزیکهى پێنج ههزار کهسهو حکومهتى عێراق موچهو چهکى داوهته ههزارو (500) کهس.

ھاوڵاتی: لهسهر سنورى سوریاو شهنگال کهدرێژییهکهى نزیکهى 200 کیلۆمهتره چ هێزێکى لێیه؟

حهسۆ ئیبراهیم: لهسهر سنورى سوریاو شهنگال هێزى عێراقى لێیهو جارجار رێککهوتن لهنێوان یهبهشهو هێزى عێراقى دهکرێت، نوقتهى هاوبهشیان پێکهوه لهسهر سنور ههیه بۆ پاراستنى شهنگال.

ھاوڵاتی: بهپێى رێککهوتنهکه رازى دهبن پێشمهرگه بهناوى پاسهوانى سنور بچێته سهر سنورى سوریاو شهنگال؟

حهسۆ ئیبراهیم: ئێمه نابینه ئهوهى که شهڕ دروست ببێت و خواستى شهڕ ناکهین، گهلى یهزیدى و خهڵکى شهنگال شهڕ ناخوازن، وهکو باوهڕى ئێمه ئاوهدانى و خۆشگوزهرانى خهڵکى شهنگالمان دهوێت، بهڵام ئهگهر بیانهوێت هێزهکانى یهبهشه دووربخهنهوه لهشهنگال و بیانهوێت ئیستفزازمان بکهن و شهڕمان لهگهڵ بکهن ئامادهین بهرگرى لهخاکى شهنگال و گهلى شهنگال بکهین.

ھاوڵاتی: دواى ئهم رێککهوتنه پهیوهندیتان لهگهڵ حکومهتى عێراقى کردووه که رۆڵى ئێوه چی دهبێت لهم رێککهوتنهدا؟

حهسۆ ئیبراهیم: ئاسایشی نیشتیمانی بڕیاره بێته شهنگال و ئهمریکییهکانیش هاتوون و هێزى عێراقیش هاتوون و گفتوگۆمان کردووهو پێمان راگهیاندوون قبوڵ ناکهین کێشهى شهنگال چارهسهر نهکرێت و خهڵکهکهى دووباره ئاواره بکرێتهوه، ئهگهر حکومهتى باشورى کوردستان دهیهوێت دۆخى شهنگال ئاسایى بکاتهوه با جارێ بێت ههموو ئهوانهى بهرپرسیاربوون لهو دۆخهى بهسهر شهنگال و گهلى ئێزیدیدا هاتووه مهحکهمه بکرێت و بهسزاى خۆیان بگهیهندرێن، ئهوانهى خیانهتیان لهگهل و خهڵکى شهنگال کرد دهبێت دادگایى بکرێن، ئهگهرنا ئێمه قبوڵ ناکهین ئهو کهسانه بهێندرێنهوه ناو شهنگال کهگهلى شهنگالیان بهکوشتداو بهههزاران کهسیان ئاوارهو بێسهروشوێن کردووهو زارۆک و ژنى شهنگالیان بهکوشتدا، ئهوانهى خیانهتیان کرد بۆیان نییه بێن ئیدارهى شهنگال بکهن و سیاسهتى خۆیان جێبهجێ بکهن لهناو شهنگالدا.

ھاوڵاتی: ئاوارهکانى شهنگال له رێککهوتنهکهدا باس کراوه، ئایا پێشتر رێگه دراوه ئاوارهکان بگهڕێندرێنهوه شهنگال؟

حهسۆ ئیبراهیم: پارتى نهیهێشتووه ئاوارهکان بگهڕێنهوه بۆ شهنگال لهبهرئهوهى هێزى یهبهشهو یهدهشهى لێیه، پارتى نهیویستووه ئاوارهکان بگهڕێنهوه شهنگال، ئێمه وهک ئهنجومهنى خۆبهڕێوهبهرى شهنگال چهندین جار داخوازیى ئهوهمان کردووه که ئاوارهکان بگهڕێندرێنهوه، بهڵام رێگهیان نهداوه.

ھاوڵاتی: ئهو داواکارییه چۆن دهخوێننهوه که نابێت هێزهکانى سهر به پهکهکه لهشهنگالدا بمێنن؟

حهسۆ ئیبراهیم: ئهو داواکارییه گاڵتهجارییه، زارۆک و خهڵکى شهنگال لهناو هێزهکانى یهبهشهو خۆبهڕێوهبهرى دیموکراتى شهنگالدان، بۆ کوێ بچنه دهرێ، ئهوانهى وا دهڵێن بهزمانى دوژمن قسه دهکهن.

ھاوڵاتی: بۆ دهرکردنى چهکدارانى داعش، یهبهشه چهند شههیدو بریندارى ههبووه بۆ رزگارکردنى شهنگال؟

حهسۆ ئیبراهیم: زیاتر له (309) شههیدمان ههیهو بریندارهکانى یهبهشه زیاتر لهههزارو (500) بووه، یهبهشه قوربانى داوه بۆ پاراستنى گهل و خهڵکى ئێزیدى، ئێمه شهنگالمان پاراست، زارۆک و ژنمان پاراست، خاک و گهلى شهنگالمان پاراست، ئێمه خیانهتمان لهشهنگال نهکردووهو قوربانیمان داوه لهپێناو ژیان و ئازادى شهنگال، ئێستا قهبوڵ ناکهین بهناوى ئیدارهدانهوه میتى تورکیا بهێننه ناو شهنگالهوه.

ھاوڵاتی: ئایا ئامادهن لهگهڵ پارتى دیموکراتى کوردستاندا رێککهوتن بکهن لهسهر ئیدارهدانى شهنگال؟

حهسۆ ئیبراهیم: ئێمه حازرین لهگهڵ پارتى یا عێراق و ئهمریکاو هەر حزبێک بێت دیالۆگ لهسهر مێزى گفتوگۆ بکهین، لهسهر مافى خهڵکى ئێزدى و خهڵکى شهنگال که لهبهرژهوهندى گهلى ئێزدیدا بێت، بهڵام ئێمه رێککهوتن لهگهڵ ئهو کهسانهدا ناکهین کهدهستیان بهخوێنى ئێزدى سور بووهو خیانهتیان لێکردووه.

ھاوڵاتی: پارتى لهکوێی شهنگالدا هێزى سهربازیى و  رێکخستنى ههیه؟ ئایا پهیوهندیتان لهگهڵیاندا ههیه؟

حهسۆ ئیبراهیم: پارتى لهڕێگهى قاسم شهشۆ که (100) پێشمهرگهیهکى لهگهڵدایه لهمهزارگهى شهرهفهدنین ههیهو پاراستنى ئهو مهزراگهیه دهکهن، هێزى حهیدهر شهشۆ که گرێدراوه بهوهزارهتى پێشمهرگه ئهویش هێزى ههیه.

پهیوهندیمان ههبوو، بهڵام پارتى چى بخوازێت ئهوان ئهوه جێبهجێ دهکهن، قاسم شهشۆ مامى حهیدهر شهشۆیه، قاسم شهشۆ چى ببێژێت، حهیدهر شهشۆ قسهى مامى دهکات، ئهوان رهنگه نهخوازن پهیوهندیمان ههبێت پێکهوه ئهوهش پارتى بڕیارى لهسهر دهدات.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار