حه‌شدى شه‌عبى له‌سه‌ر سوتاندنى باره‌گاى پارتى هاته ده‌نگ
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حه‌شدى شه‌عبى له‌باره‌ى رووداوه‌کانى ئه‌مڕۆ و سوتانى باره‌گاى پارتى له به‌غدا داواى پاراستنى شکۆى ده‌وڵه‌ت ده‌کات.
ئه‌مڕۆ 17ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، حه‌شدى شه‌عبى له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا له‌باره‌ى رووداوه‌کانى ئه‌مڕۆ و سوتاندنى باره‌گاى پارتییه‌وه له به‌غدا رایگه‌یاند: "له هه‌ست و سۆزى عێراقییه‌کان تێده‌گه‌ن بۆ قوربانى و خوێنى رۆڵه‌کانى حه‌شد".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"پشتیوانى بیروڕاى ئازاد و خۆپیشاندانى ئاشتیانه ده‌که‌ین به‌پێى ده‌ستور".
حه‌شد به‌کارهێنانى توندوتیژى و تێکدان ره‌تده‌کاته‌وه به‌هه‌ر جۆرێک بێت و داواش ده‌کات، پارێزگارى له شکۆى ده‌وڵه‌ت و ئاشته‌وایى کۆمه‌ڵایه‌تى بکه‌ن و رێزى پیاوانى ئاسایش بگرن له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ لقى پێنجى پارتى له به‌غدا سوتێنرا که له‌لایه‌ن لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه سوتێنراوه.