په‌روه‌رده‌ى رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواى سلێمانى داواى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى ده‌وام ده‌کات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواى سلێمانى داوا له به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌نده‌کانى خوێندن ده‌کات ده‌وامى خوێندن ده‌ستپێبکه‌نه‌وه.
عومه‌ر ساڵح و به‌کر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رانى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له نووسراوێکدا که ئاڕاسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رانى ناوه‌نده‌کانى خوێندنیان کردووه رایانگه‌یاند:" ئێمه وه‌ک په‌روه‌رده‌کاران و به‌رپرسانى په‌روه‌رده‌یى پێمانوایه کاتى ئه‌وه‌هاتووه بچینه‌وه ناوه‌نده‌کانى خوێندن وده‌وام ده‌ستپێبکه‌ینه‌وه و به‌گوێره‌ى فه‌رمانه وه‌زاریه‌کان که پۆله‌کانى 1و2 ى بنه‌ڕه‌تى وپۆلى 12ى ئاماده‌یى به هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه له ناو خوێندنگه ده‌وام ده‌که‌ن و پۆله‌کانى تریش به‌شێوازى خوێندنى ئه‌لکترۆنى ده‌بێت.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى په‌روه‌رده‌ى رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات:
بۆ /به‌ڕێوه‌به‌ره به‌ڕێزه‌کانى سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانى خوێندن
بابه‌ت/ ڕوونکردنه‌وه
وه‌ک ئاگادارن ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێکه ده‌وامى فه‌رمى خوێندنگه‌کان به‌گوێره‌ى قۆناغه‌کان ده‌ستیپێکردووه ،به‌ڵام له‌سنوورى هه‌ردووپه‌روه‌رده‌ى ڕۆژهه‌ڵات وڕۆژئاواى سلێمانى به‌هۆى دواکه‌وتنى مووچه وخراپى گوزه‌رانى مامۆستایان وفه‌رمانبه‌ران ده‌وام به‌پێى پێویست نه‌کراوه‌ته‌وه.
ئێمه وه‌ک په‌روه‌رده‌کاران و به‌رپرسانى په‌روه‌رده‌یى پێمانوایه کاتى ئه‌وه‌هاتووه بچینه‌وه ناوه‌نده‌کانى خوێندن وده‌وام ده‌ستپێبکه‌ینه‌وه و به‌گوێره‌ى فه‌رمانه وه‌زریه‌کان که پۆله‌کانى 1و2 ى بنه‌ڕه‌تى وپۆلى 12ى ئاماده‌یى به هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه له ناو خوێندنگه ده‌وام ده‌که‌ن و پۆله‌کانى تریش به‌شێوازى خوێندنى ئه‌لکترۆنى ده‌بێت.
به‌ڕێزان ...چاره‌نووسى خوێندن به‌م شێوه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندى قوتابى وخوێندکار نابێت..ده‌زانین هه‌ریه‌که‌مان چه‌ند له دواکه‌وتنى مووچه‌وبێدادى نیگه‌رانین وله‌گه‌ڵ گشت مافه‌ڕه‌واکانى مامۆستایانین هێنده‌یش نیگه‌رانى پرۆسه‌که‌ین بۆیه به‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه داواکارین له‌سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رومامۆستایانى به‌ڕێز بچنه‌وه‌ناوه‌نده‌کانى خوێندن وده‌وام ده‌ست پێبکه‌نه‌وه.
بۆ ئاگادارى به‌ڕێزتان ڕۆژه‌کانى ده‌وامى ساڵى خوێندن و واده‌ى تاقیکردنه‌وه‌کان وته‌واوکردنى پرۆگرامه‌کانى خوێندن دیاریکراون وچیتر با(کات) به‌هه‌ده‌رنه‌ڕوات.
عمر ساڵح ئه‌حمه‌د به‌کر محه‌مه‌د مه‌حمود
به‌ڕێوه‌به‌رانى په‌روه‌رده